کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێری یەکێتی ژوورەکان لە شاری دهۆک

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێری یەکێتی ژوورەکان لە شاری دهۆک




2021-11-02 13:52:13


رێکەوتی 15/9/2021 بە ئامادەبوونی دکتۆر علی تەتەر پارێزگاری دهۆک کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێری یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو ، لەسەرەتای کۆبونەوە دکتۆر دارا جلیل خەیات ووتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە گرینگی ئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیە کرد بۆ رەوشی ئابووری شاری دهۆک، دواتر پارێزگاری دهۆک وێڕای بەخێرهێنانی ئەنجومەنی کارگێری یەکێتی ژوورەکان بۆ شاری دهۆک باسی لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای دهۆک کرد، دواتر لەلایان دکتۆر دارا جلیل خەیات لۆگۆی رێزلێنانی یەکێتی ژوورەکانی بەخشیە پارێزگاری دهۆک.