2021-11-02 13:46:04
رێکەوتی 8/9/2021 یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و رێکخراوی پاو پانێڵی پێگەی ئافرەت لە ئابووری کوردستان سازکرد، لەسەرەتا دا دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان وتەی بەخێرهێنانی پێشکەش کرد و ئامادەی تەواوی یەکێتی ژوورەکانی دەربڕی بۆ زیاد بوونی رۆڵی ئافرەت لە کەرتی تایبەت دواتر دکتۆر خانزاد ئەحمد ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ووتەیەکدا رایگەیاند پێویستە رهچاوكردنی یەکسانی جۆری كۆمهڵایهتی له سێكتهری ئابووریدا هەبێ، دووپاتی كردهوه پێویسته ژنان له پرۆژهو چالاكییه ئابوورییهكاندا رۆلی گونجاوی خۆیان له سهركردایهتی و بهڕێوهبردنی كارو پرۆژهكاندا پێبدرێت دواتر سەروەرکمال بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسی لە چۆنیەتی هێنانەپێشەوەی خانمانی کرد بۆ کەرتی تایبەت، دواتر پانێڵەکە دەستی پێکرد سەرتا دڵخواز عبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی خانمان باسی لە جیاوازی رێژەی ئافرەت کرد لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت دواتر شڤان عبدالرحمن ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان باسی لە کاریگەری هاتنی پەتای کۆڕۆنا کرد لەسەر کەم بوونەوەی هەڵیکار لە ناو ئافرەتان لە جیهان و کوردستان ئینجا هۆگر چەتۆ سەرۆکی رێکخراوی پاو باسی لە رۆڵی رێکخراوەکان کرد بۆ زیاد کردنی رێژەی ئافرەت لە کەرتی تایبەت.