مۆسکۆ/ شاندی یەکێتی ژوورەکان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەریمیان کرد

مۆسکۆ/ شاندی یەکێتی ژوورەکان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەریمیان کرد




2021-11-02 13:41:59


رێکەوتی ‌‌٢٥/٨/٢٠٢١ دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەریمی کوردستان بە یاوەری سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان و پێشەوا جاف سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی یەکێتی ژوورەکان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستانیان کرد لە مۆسکۆ و لە لایەن کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر پێشوازیان لێکرا

لە سەرەتای دیدارەکەدا کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە رووسیای فیدراڵ بەخێرهاتنی شاندی ناوبراوی کرد بۆ ئۆفیسی نوێنەرایەتی و ، شاری مۆسکۆ، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵێک کارو چالاکی بازرگانی و ئابووری هاوبەشی نێوان عێراق و رووسیای فیدراڵ سەردانی رووسیایان کردووە.

دواتر دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی باسی لە گرینگی رۆلی نوێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردوستان کرد لە پتەوکردنی پەیوەندیە ئابووریەکان ،

لەو چوارچێوەیەدا هەردوو لایەنی نوێنەرایەتی و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد لەسەر گرینگی بەشداری شاند و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکانی عێراق لەگەڵ جیهانی دەرەوە، هەروەها جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە