مۆسكۆ/ كۆڕبەندی ئابووری عێراقی رووسی

مۆسكۆ/ كۆڕبەندی ئابووری عێراقی رووسی




2021-11-02 13:40:40


 

رێكەوتی ٢٤/٨/٢٠٢١ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە یاوەری عبدلرزاق الزهیری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و پێشەوا جاف سەرۆكی ژووری بازرگانی هەڵەبجە بەشداریان كرد لە هەشتەمین كۆڕبەندی لێژنەی هاوبەشی عێراقی رووسی بۆ بازرگانی و هاریكاری ئابووری لە شاری مۆسكۆ، كە كۆڕبەندەكە بە بەچاودێری دكتۆر فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگر سەرۆكی وەزیرانی رووسیایی فیدڕالە، لە كۆڕبەندەكە دا گفتۆگۆ لەسەر چەندین تەوەری جیاواز دەكرێت وەكو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پتەوكردنی پەیوەندیە ئابووریەكان.