كاریگەری زیرەكی دەست كرد

كاریگەری زیرەكی دەست كرد




2021-08-09 14:11:23


زیرەكی دەستكرد یٔەو دەستەواژە تازەیەیە كە لەھەموو بوارەكاندا باس و خواسی لەسەر دەكرێت لەم سەدەیەدا، لەبواری مۆبایلی زیرەك، لە یٔامێرەكانی ناو ماڵدا ، لە تیڤیەكاندا ، لە بواری چەك و جەنگدا ، لە یٔۆتۆمبێلە زیرەكە بێ شۆفێرەكاندا (كە لەوانەیە لە ماوەی چەند ساڵێكی تردا لەشەقامەكانی ووڵاتە پێشكەووتوەكاندا بە یٔاسانی ببینرێن. )
 زیرەكی دەستكرد زاراوەیەكە بەكاردێت بۆ دەرخستنی توانا و زیرەكی یٔەو یٔامێر و پرۆگرامانەی كە تەكنۆلۆژیای یٔەم سەردەمە ھێناویەتە كایەوە و ھاوشێوەی تواناو زیرەكی مرۆڤ كاردەكەن لەبواری فێربوون، لێكدانەوەو كاردانەوە بۆ ھەندێك شت كە لە بناغەدا پرۆگرامینگ و بەرنامەی بۆ دانەنراوە لەیٔامێر و كۆمپیوتەرەكاندا. بە ھەمان شێوە بەكاردێت بۆ باسكردن لە بواری یٔەكادیمیی بۆ دروستكردنی كۆمپیوتەر و یٔەو پرۆگرام و بەرنامانەی كە بەشێوەیەكی زیرەك كاردانەوەیان دەبێت .
 بۆ یەكەم جار یٔەم دەستەواژەیە لە ساڵی ١٩٥٦ دا لە لایەن زانا و پسپۆڕی بواری كۆمپیوتەر (جۆن مەكارتی) بەكار ھاتووە (لەھەمان ساڵدا لە زانكۆی دارتموت چەند لێكۆڵینەوەو توێژینەوەیەك كرا لەسەر توانای دروستكردنی چەند داھێنراوێك وەكو مێشكی مرۆڤ كاربكەن ، بەشێوەیەك كە یٔامێرەكان وا كاربكەن چیدی پێویستیان بە مرۆڤ نەمێنێت ) . یٔەو پێشكەوتنەی زیرەكی دەستكرد بە خۆیەوە بینیووە لەم ساڵانەی داھاتوودا بەشێوەی داھێنان لەزمانی بەرنامەو یٔەلگۆریتمەكاندا، توانیویەتی چەندەھا زانست و زانیاری جیاواز بەیەكەوە ببەستێت وەكو پرۆگرامینگ و مەنتیق و بیركاری و ھەتا فەلسەفە و دەرونشیكاریش . بە پێی ڕاپرسییەك كە فەیلەسوفی سویدی (نێك یٔەسترۆم ) لە زانكۆی یٔۆكسفۆرد كردوویەتی و لە كتێبی (super intelligence)(سوپەر یٔینتڵیگینس)دا باسی لێدەكات و ھۆشیاریی دەدات لەسەر مەترسیەكانی زیرەكی دەستكرد. زۆرێك لە پسپۆڕەكان لەبواری زیرەكی دەستكرد و تەكنەلۆژیا و بەرنامە دیجیتاڵیەكاندا پێشبینی یٔەوە دەكەن كە تا ساڵی (٢٠٧٥) یٔەم یٔامێرە زیرەكانە دەگەنە ڕادەیەك لە زیرەكی كە لە ڕادەی زیرەكی مرۆڤ زۆر زیاتر بێت و بتوانێت خۆی بڕیار بدات بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕابێژی مرۆڤ، ھەرچەندە لە ٢١٪ ی یٔەم پسپۆڕانە دەڵێن یٔەو پێشبینیە ھەرگیز ڕوونادات ، بەڵام زۆرینەیان جەخت دەكەنەوە لەسەر مەترسی _ زیرەكی دەستكرد.
 بەگشتی پسپۆڕەكانی یٔەم بوارە، بەپێ بەكارھێنانەكانی زیرەكی دەستكرد لەم سەردەمەدا، مەترسیەكانیان كردووە بە چەند بەشێكەوە كە لێرەدا من ھەوڵ دەدەم باس لە ھەندێكیان بكەم بەكورتی، كە گرنگترینیان یٔەمانەن : - 
1- مەترسییە دیجیتاڵیەكان : كە یٔەمیش لە فێڵە یٔۆتۆماتیكی و دیجیتاڵیەكاندا خۆی دەبینێتەوە ، بۆ نموونە : دروست كردنی یٔەكاونتی فەیك و وەھمی ، وێب سایتی وەھمی بۆ فێڵ و ھەڵخەڵەتاندن ، یاخود لینكی یٔەلەكترۆنی بۆ دزینی زانیاری لە كەسانی ناسراو و سیاسەتمەدار و بڕیار بە دەستەكان .دزەكردنی زانیاری یٔاسانترە لە ڕێگای یٔەو بەرنامە یٔەلەكترۆنیانەی تایبەت بۆ یٔەو مەبەستە دانراون . بۆیە سیخۆڕیكردن لەم سەردەمە دیجیتاڵیەدا زۆر یٔاسانترە و بە یٔاسانی دەتوانرێت ھەتا زیرەكی دەستكردیش فێڵی لێبكرێت لە ڕێی یٔەو كەلێن و گاپانەی كە زیرەكی دەستكرد جیھانی لێوە دەبینێ 
2-  لایەنە ماددی و یٔابوورییەكان : كەیٔەمیش زیاتر لەكردە تێرۆریستەكاندا خۆی دەبینێتەوە ، كاتێك لە ڕێگای یٔابووریەكی بەھێزەوە دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی زیرەكی دەستكرد بكرێت و بۆ كاری تیرۆریستی بەكار بھێنرێت، بۆ نموونە ؛ بەكارھێنانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ بۆردومانكردن، یاخود بەكارھێنانی ڕۆبۆت بۆ كاری تیرۆریستی كە دەتوانرێت لە دوورەوە كۆنتڕۆڵ بكرێن یاخود لە بواری سیخۆڕیدا 
3- مەترسییە سیاسیەكان و پڕوپاگەندە مەبەستدارەكان : یٔەویش بە بڵاوكردنەوەی یٔەو یٔایدۆلۆژیا و سیاسەتەی كە یٔەوانەی كۆنتڕۆڵی زیرەكی دەستكرد دەكەن بە دڵیانە، لەڕێگای ناوزڕاندن و بڵاوكردنەوەی ھەواڵی فەیك و ناڕاست لە بارەی نەیارەكانیان بۆ نموونە : (دروستكردنی وێنەو ڤیدێۆی فەیك بۆ ناوزڕاندنی كەسێك یان سیاسەتمەدارێك ، بەكارھێنانی یٔەو زانیاریە تاكە كەسیانەی لەسەر كەسێكی بەناوبەنگ كۆدەكرێتەوە لە ڕێی سیخۆڕیكردن بەسەر وێب سایتەكەیەوە یاخود یٔەكاونتە شەخسیەكەیەوە، وە دواتر بەكارھێنانی بۆ مەبەستی جیاواز و كۆنتڕۆڵكردنی یٔەو كەسە لە ڕێی ترساندن و تەھدید كردنی بە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان
4- مەترسی بێكاری و پەڕاوێز كردنی مرۆڤ لەزۆربەی پیشەكاندا : لە یٔێستادا داھێنانی یٔۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەكان و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان ، ھەروەھا بەكارھێنانی ڕۆبۆتەكان لە ژووری نەشتەرگەری دا باشترین نموونەن . لە داھاتووشدا پێشبینی دەكرێت كەھەندێك پیشە بەرەو لەناوچوون و نەمان بچن بە ھۆی یٔەو بەرنامەو یٔەلگۆریتمانەی جێگای مرۆڤیان گرتۆتەوە ، بۆ نموونە لە بواری دەرمانسازی و تەشخیس كردنی زۆرێك لە نەخۆشیەكاندا
یٔەمانە تەنھا كەمێكن لەو مەترسیانەی پسپۆڕەكان باسیان لێوەكردووە، لە بارەی مەترسییەكانی زیرەكی دەستكرد لە كاتێكدا كە خراپ بەكاربھێنرێت ، یاخود بكەوێتە ژێر كۆنتڕۆڵی كەسانێكی نا شایستە و بازرگان كە بۆ قەلاچۆكردنی مرۆڤایەتی بەكاریبێنن، لەبەر سوود و بەرژەوەندی خۆیان و بڵاوكردنەوەی یٔەو یٔایدۆلۆژیایەی باوەڕییان پێیەتی . زیرەكی دەستكرد لەگەڵ ھەموو یٔەو سوودە زۆرەو كاریٔاسانییەی بۆ مرۆڤی یٔەم سەردەمەی كردووە كە ناتوانرێت نكۆڵی لێبكرێت ، بەڵام یٔەگەر بە ھۆشیاریی و یٔاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت یٔەوە زۆر مەترسیدارترە لە جەنگی یٔەتۆمی نێوان ووڵاتە زلھێزەكان بە پێی پێشبینی پسپۆڕەكانی یٔەم بوارە . بۆیە مرۆڤی یٔەم سەردەمە دەبێت زۆر بە یٔاگا بێت لە مامەڵەكردنی لەگەڵ یٔامێرە زیرەكەكانی و ھەمیشە ھەوڵ دات لایەنە یٔەرێنیەكانی بەكاربھێنێت بۆ سوود و قازانجی مرۆڤایەتی و دووركەوێتەوە لە لایەنە نەرێنیەكانی كە زیانی پێدەگەیەنێت وەكو مرۆڤێك .
سەرەرای هەبوونی یٔەم مەترسیانە لەسەر مرۆڤایەتی بە هۆی هەبوونی زیرەكی دەستكرد، بەڵام زۆر لە ووڵاتان كار لەسەر پەیرەو كردنی یٔەم سیستەمە دەكەن بۆ پێشخستنی گەشەی یٔابووری ووڵاتەكەیان ، بە پێی توێژینەوەیەكی یٔەڵمانی دەركەوتووە كە زیرەكی دەستكرد هۆكارە بۆ زیادبوونی گەشەی یٔابووری یٔەڵمانیا بە شێوەیەكی فراوان، بە پێی یٔەو توێژینەوەیە دەردەكەوێ كە داهاتی ناوخۆیی یٔەڵمانیا تا ساڵی 2025 بە رێژەی 13 ٪ زیاد دەكات بەراوورد بە ساڵی 2019 .
بۆیە لە كۆتایی دا یٔەڵێین جیهان سەرقاڵی زیرەكی دەستكرد و دۆزینەوەی رێگا چارەی گەشەی یٔابووری و پێشخستنی زانست و زانیارین ، بەڵام یٔێمە لە یٔێستادا و پێ دەچێ تا ساڵانێكی تریش سەرقاڵی بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ بوون ببین..

محمد مجید محمد