گرنگترین ئەو بابەتانەی لەم كتێبەدا خراونەتەڕوو، بریتیین لە: ناساندنی زانستی ئابووری، جۆرەكانی ئابووری، ڕەگەزەكانی بەرهەمێهێنان و خولەكانی ئابووری، گەشەسەندنی ئابووری، ئابووریی كۆن و نوێ، تێزە گەورەكان لە بواری ئابووری، خستنەڕوو و داواكاری، سێ پێشەنگەكە، تێكڕای بەرهەمی نەتەوەیی، ڕێگا و شێوازەكانی بەرهەمی نەتەوەیی، چەمكی گەشەسەندن، مەرجەكانی بەدیهێنانی گەشەسەندن، تیۆرەكانی گەشەی ئابووری، وردەكاری لەبارەی ماڵ و دارایی، بۆڕسە.
لەبارەی لقەكانی زانستی ئابووری، نووسەر ئاماژە بەوە دەكات كە زانستی ئابووری لە دوو لقی سەرەكی پێك دێت، ئابووریی بەشەكی و ئابووریی هەمووەكی.
ئابووریی بەشەكی: ئەو جۆرەیە كە تەركیز دەكاتە سەر هەڵسوكەوتی ئابووریی تاكەكەس بۆ هەر یەكە لە بوارەكانی داواكاری و خستنەڕوو.
ئابووری هەمووەكی: پەیوەستە بە ئەدای گشتیی گۆڕاوە ئابوورییە هەمووەكییەكان.
لەبارەی یاسای ئابوورییەوە، نووسەر ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە جێبەجێكردنی یاسای ئابووری، ڕێژەییە، لەگەڵ تێپەڕینی كات و گۆڕانی شوێن دەگۆڕێت، بۆ نموونە یاسا سەرەتاییەكانی ئابووری، لەگەڵ كۆمەڵگای ئەم سەردەمە ناگونجێن، یاساكان لە كۆمەڵگایەكیش بۆ كۆمەڵگاكەی تر جیاوازن، جێگیری و جێبەجێكردنی یاساكان شتێكی ڕێژەیین نەك ڕەها.
یاساكانی ئابووری بە یاسا سروشتییەكان بەراورد ناكرێن، چونكە یاسا ئابوورییەكان دەشێ لە گۆڕانكاریدا بن، لێرەشەوە دەتوانین ئابووری بەوە پێناسە بكەین كە زانستی فێربوونی یاسا كۆمەڵایەتییەكانی بەرهەمهێنانە.
ئەم كتێبە بۆ هەموو ئەو كەسانە بەسوودە كە گرنگی بە بواری ئابووری دەدەن، بەتایبەتیش ئەوانەی لە سەرەتادان، چونكە چەمك و تێگە ئابوورییەكان بە شێوەیەكی سادە باس دەكات و شییان دەكاتەوە و ڕوونیان دەكاتەوە.
 
" />

هەنگاوی یەكەمی تێگەیشتن لە ئابووری

هەنگاوی یەكەمی تێگەیشتن لە ئابووری

2021-08-09 14:03:39

بێگومان زانستی ئابووری کۆمەڵێک پێناسەی جیاوازی هەیە، ئەویش بە هۆی فرەیی و هەمەلایەنی ڕۆڵی ئابووری و زیادبوونی گرنگی ئەم زانستە، لە جیهانی نوێدا.
لە كتێبێكدا بە ناونیشانی "هەنگاوی یەكەمت بەرەو تێگەیشتن لە ئابووری"، نووسەر زنجیرەیەك بیرۆكە و ئامرازی پێشەنگ دەخاتە ڕوو، كە ئەم بیرۆكانەی لە چەند وانە و بەرنامەیەكی تایبەت بە بابەتی ئابووری و دروستكردنی كەسانی پێشەنگ لەم بوارانە پێشكەش كردووە.