2021-08-08 16:30:44
قازانج و داهاتەکانی کۆمپانیای هواوی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و وایکردووە کە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیا گەورەیەی چین بڵێن پلانیان ئەوەیە کە چۆن زیندوو بمێننەوە.
کۆمپانیای هواوی کە لە ساڵی 2019 وە لە لیستی رەشی کۆمپانیا ئەمریکییەکاندایە، رایگەیاند 49 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ و قەبارەی داهاتەکانی کۆمپانیاکە لەو ماوەیەدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2020 بە رێژەی 30٪ دابەزیوە.
ئیریک شو، بەڕێوەبەرێکی گەورەی کۆمپانیای هواوی کە بە سەرۆکی کاتی کۆمپانیاکە هەژماردەکرێت رایگەیاندووە کە پلانی 5 ساڵی داهاتووی کۆمپانیاکەیانی داناوە و ئامانجیانە بەرگەی هەلومەرجی تووند بگرن و زیندوو بمێننەوە.
لە 2019 دا بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا لە بواری بازرگانیدا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، کۆمپانیای هواوی خستە ژێر تووندترین گوشار و ئەوەش زیانی گەورەی لەو کۆمپانیایە داوە.
رووداو