دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر باسی لە كێشەی ناوچە پیشەسازیەكانی هەولێر كرد و بیرۆكە و پێشنیاری گونجاوی خستە روو بۆ ئەوەی پرۆسەی پیشەسازی لە هەولێر گەشە بكات.
له‌كۆتایشدا، دوای گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پێشخستی كەرتی پیشەسازی و بەكارخستنی كەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، پارێزگارى هه‌ولێر، ته‌ئكیدی له هه‌موو پاڵپشتیه‌ك و هاوکارى و هەماهەنگیه‌كى پارێزگاى هه‌ولێر كرده‌وه بۆ پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازیی لەهەلێری پایتەخت.
" />2021-08-08 15:49:37
رێكەوتی 2021.7.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌گه‌ڵ دكتۆر دارا جلیل خه‌یات، سه‌رۆكى یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و جێگرانی سەرۆكی ژوور و ده‌سته‌ى كاگێرى ژووری بازرگانى و پیشه‌سازى هەولێر كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر، تیشكی خسته‌سه‌ر دۆخی بازاڕ و كار و كه‌سابه‌تى كاسبكاران و نرخی کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان و ڕەوشی ئابووری و جوڵەی كۆمپانیا و ڕه‌وشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕایگه‌یاند: "وه‌كو پارێزگای هەولێر هەموو هەولێکی خۆمان خشتۆته‌گه‌ڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی ناوخۆیی و بازرگانی و پیشەسازیی و ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و هەموو ئەو کەسانەش بکەین کە ڕۆڵ و کاریگەریان دەبێت لە بەرەوپێشبردنی و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی كەرتی پیشەسازی و ئابووریی لەشارەکەمان".