دەزگای روانگە سود لە ئەزموونی یەكێتی ژوورەكان وەردەگرێ‌

دەزگای روانگە سود لە ئەزموونی یەكێتی ژوورەكان وەردەگرێ‌




2021-08-08 15:46:49


رێكەوتی ١٥/٧/٢٠٢١ كۆمەڵێك گەنج كە تازە دەست بە پڕۆژەی بچووك دەكەن لەرێگەی دەزگای روانگە سەردانی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانیان كرد لەگەڵ مستەفا محمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان و شڤان عبدالرحمن ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكانی كۆبونەوە، لە كۆبونەوەكەدا ئەمینداری گشتی باسی لە چۆنیەتی دامەزراندنی كۆمپانیاكان و دەست بەسەرداگرتنی ناوی بازرگانی و میكانیزم و رێكارەكانی دەست پێكردنی بزنس كرد دواتر مستەفا محمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی یەكێتی ژوورەكان باسی لە دەست پێكردنی كار كرد و هانی دان كە بەردەوام لە هەوڵدان، دواتر گەنجە بەشدار بوەكان پرسیارەكانیان ئاراستە كرد و ئەمینداری گشتی وڵامی پرسیارەكانی دایەوە و ئامادەی یەكێتی ژوورەكانی دەربڕی بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە لەرێگەی دەزگای روانگە دەیانەوێت دەست بە كاری پرۆژەی بچووك دەكەن .