سەرۆکی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە بریكاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی

سەرۆکی یەكێتی ژوورەكان پێشوازی كرد لە بریكاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی




2021-08-08 15:37:27


رێكەوتی ١/٨/٢٠٢١ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە سەروەر كمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوون لە نەوزاد كامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی وسۆران سەلاحەدین راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی لە دیدارەكەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندیەكان نێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد و باسیان لە چارەسەر كردنی ئەو كێشە و گرفتانە كرد كە دێنە بەردەم پرۆسەی ئاڵوگۆری بازرگانی هەرێمی كوردستان ، لە دیدارەكەدا مستەفا محمد و باقی محمد ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و شڤان عبدالرحمن ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكان و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی یەكێتی ژوورەكان ئامادە بوون .