creative city  کە لە ساڵی ۱۹۹۵ لەلایەن جارلس لێندری Charles Landry نوسراوە، لێندری باس لەوەدەکات لە ئێستادا کلتور وەک ستراتیجیەک بۆ گەشەکردنو بوژاندەوە و بەڕیوەبردنی شارەکان دەکرێت بیریلێبکرێتەوە. کلتور و داهێنانی شارەکان سەرمایەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابورین. ئەم سەرمایە کلتوریە دەکرێت لە گەشەکردنی شاردا بەکاربهێنرێت.

پێگەی کلتور لە گەشەکردنی ئابوری شاردا، بەگشتی دەکرێت لەسەر دووئاست دەستنیشانبکرێت. یەکەم: کلتور وەک کایەیەک بۆ گەشەکردنی ئابوری کلتوری شارەکان، [i] کە خۆی لە کۆی بەرهەمە کلتوریو هونەری گورپە داهێنەرەکانی شاردا دەبینێتەوەوەک: موسیقا، چاپەمەنی، هونەر، کاری دەست، فیلم، رادێۆ، شانۆ، دیزاین، تەلارسازی، رۆژنامەوانی، ریکلام، پرۆگرام دروستکردن ، زانست و ته‌كنۆلۆجیا.

دووەم: بەرهەمی کلتوری شارەکان گرنگی هەیە بۆ کەرتی گەشتیاری. ئایا شار چەند سەرنجراکێشە بۆ گەشتیاران؟ مێژوو کلتوری و ئەو چالاکیە کلتوریانەیکە شار لەچەند شێۆازێکی جیاوازدا نمایشیدەکات، روڵی سەرەکی دەبینن. ئەمە دەکرێت لە رێگا مۆزەخانە، هۆڵی شانۆ، کۆنسێرت، گەلەری یان ناو گەڕەکی شاری کۆن لە رێگەی پاراستنی تەلارسازی کۆنی شارو پاراستنی وشوێنەوارە کۆنەکانو بازاری کۆنی شار، لەرێی ئەم شوێنانەوە شار نمایشی ناسنامەی خۆیدەکات. چونکە هەمو شارەکان لەئێستادا لە رکابەریدان بۆیە پاراستنی ناسنامەی کلتوری وەک میراتێکی ناوخۆیی وەک (تەلارسازی، هونەر، خواردن، فاشن، موزیک، شوێنی گەشتیاری مێژوویی) ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ راکێشانی گەشتیاران و دروستکردنی ئابوریەک لە لەسەر توانای کلتوری و  سمبولی شار خۆیەوە بەرهەمدێت.

یەکێک لە بەباتە سەرەکیەکان کاتێک باس لە دوبارەبوژاندنەوەی شارەکان دەکرێت، کلتوری شارەکانە کە ببێتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ گەشەکردنی کەرتی گەشتیاری، ئەمە جگە لە شوێنەواری مێژویی و دامەزراوە کلتوریەکانی وەک مۆزەخانە، هۆڵی شانۆ، هۆڵی کۆنسێرت و گەلەریاکان، دەکرێت ئەو شوێنانەی کە لە کارکەوتون و باکارناهێنرێن، پلانی بۆ دابرێژێت و بگۆڕدرێت بۆ شوێنی سەرنجراکێش. بەنمونە دەستکاریکردنی کارگە لە کارکەوتونی ناو شارەکان بۆ سەنتەری کلتوری یان زانستی کە لەچەند ساڵی رابردوودا لە شارە پێشکەوتوەکان زۆر لەم پرۆژانە ئەنجامدران.

شارەکان سودیان لەم جۆرە پرۆژانە وەرگرت بۆ دروستکردنی ناسنامەی کلتوری، چونکە لە ئێستای پرۆسەی گلۆبالیزمدا، شارەکان لە راکابەیدان بۆ پاریزگاریکردنی لە براندی (لۆگۆی) شارەکەی خۆیان، ئەمە نەک تەنەها بۆ کەرتی گەشتیاری، بەڵکو بۆ راکێشانی کەسە داهێنەرە و کۆمپانیانکان. چونکە ئەو شارانەی نەتوانن پارێزگاری لە ناسنامەی خۆیان بکەن، سەرنجی گەشتیارانی لەدەستدەدات. لە ئێستادا شارە پێشکەوتوەکان نەک لەهەوڵی رکێشانی گەشتیاری دەرەکین بەڵکو شار دەبێت بۆ دانیشتوانە لۆکاڵیەکەی خۆشی سەرنجراکێشبێت، لەرێیی بەردەوامیدان بەچالاکی و بەرهەمهێنانی پرۆژەی کلتوری و هونەری تازە. دەکرێت چەند ستراتیژیەک بەنمونە دەستنیشانبکرێت بۆ رۆڵی کلتور لە دوبارە بۆژاندنەوەی شارەکان.

ـ گۆرینی شوێنی لەکارکەوتی شارەکان، بۆ شوێنی کلتوری. هەموو شارێک لە پرۆسەی گەشەکردنیدا گۆڕانکاری بەسەر شوێن و شێوازی بەرهەمهینانی ئابوریدا دێت، بەنمونە لەدوای سەدە پیشەسازی و چوننە ناو سەدەی زانیاری، لە شارەکاندا چەندین کارگە لەکارکەوتن وەزیفەیان نەما. بۆیە بۆ ئەوەی ئەم شوێنانە بە بیرۆکەی تر سودی لێ وەرگیرا بۆ دوبارە بوژاندنەوە ئابوری شار.

ـ ستراتیژیەکی گرنگی تر بۆ دووبارەبوژاندنەوەی شارەکان، گرنگیدان بە شوێنی بەرهەمهینای هونەری و زانستی وەک موزەخانەکان، گەلەری، هۆلی کۆنسێرتو شانو، یان سەنتەری زانستی. گرنگی ئەم دامەزراووانە لەوەدا کە زیندویی کلتور و ناسنامەی شار نمایشدەکات، ئەم دامەزراوانە پەیوەندی نیوان هێما و سمبولی تایبەتی ئەو شارەلە پەیوەندی بە کلتوری گلۆبالەو رەچاودەکات، شار دەبێت ئەو پەیوەندیە بپارێزێت، لەلایەک پارستن و بەزینو هێشتنەوە ناسنامە کلتوری لۆکالی، لەلایەکیتر ئاگای بون بە ئێستایی کلتوری گلۆبال. ئەم دوو ئاستە لە چالاکی کلتوری لەشارەکاندا بۆ بینەری لۆکالی و بینەری دەرەکی گرنگی خۆی هەیە و چونکە لێرەدا کەرتی گەشتیاری تەنها پشت بە گەشتیاری دەرکی نابەستێت، بەڵکو ئەو زیندویەتیە لە بەرهەمی کلتوری گلۆبال وادەکات بینەری لۆکالی شارەکە دەبنە گەشتیار، چونکە بەبەردەوامی شار خۆی بۆ بینەرەکانی بەشێوازیکی تر نمایشدەکات.

ـ دروستکردنی ناوچەی کلتوری لە شارەکاندا، لێرەدا دەکرێت پلانی تایبەت بۆ ناوچەیەک دابنرێت کە سیمایەکی تایبەتی کلتوری خۆی هەبێت. زۆر لەشارەکان گەڕەک هەیە تایبەت هەیە بە گەلەری هونەری یان ناوچەی تایبەت بە مۆزەخانە وەک دورگەی مۆزەخانەی شاری بەرلین Museumsinsel ، کە بە کۆمەڵێک مۆزەخانە بە شێوازی تەلارسازی جیاواز مێژوی مرۆڤایەتی و ئەڵمانیا و شاری بەرلین نمایشدەکەن، لێرەوە ئەم شوێنە ناسنامەیەکی تایبەتی لە شاردا وەردەگرێت. یان مۆزیۆم کواتیر Museumsquartier لە شاری ڤینا. ئەم ناوچانە لە پلانی شاردا گرنگی خۆیان هەیەو ماستەرپلانی تایبەتیان بۆ دانراوە. ئەم شوێنانە تەنها بۆ مۆزەخانە، گەلەری و هۆڵی شانۆو کۆنسێرت نیە، بەڵکو دەکرێت ناوچەیەکبێت بۆ کافەتریا، رێستورانت، شوێنی جونەدەرەوەی شەوانە یان بازاڕی تایبەتی دروستبکرێت.

لێرەوە دەکرێت شار لە ئێستادا ببێتە شوێنیک بۆ بەستنەوەی ئایدیاو دیدە جیاوازە کلتوریەکانی خۆی، روڵی پلاتفۆرمێک ببینێت ئەم دیدە جێاوازانە بەیەکەوە ببەستێتەوە، لەم رێگەیەوە ستراتیژیەکی گونجاو بۆ گەشەکردنی داهاتوی لە سەرئاستی ئابوری و کلتور/کۆمەڵایەت دارێژیت. چونکە شار هەمیشە شوێنێک بووە بۆ کۆکردنەوەی داهێنان و بەرهەمی کلتوری، زانستی، ئابوری، پیشەسازی گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگە. شار پەیوەندی ئەم گروپانەی رێکخستوە لەم ڕێگایەوە پەرە بە گەشەکردی خۆیدەدات.

شیروان خان

" />

شاری داهێنەر

شاری داهێنەر

2019-10-06 19:45:20

کاریگەری “ئابوری داهێنەر” لەسەر گەشەکردنی شارەکان لە ئێستادا

لەدوای ساڵانی حەفتاکانەوە، کۆمەڵگەی خۆرئاوادا لە کۆمەڵگەی پیشەسازیەوە دەچێتە قۆناغێکی تازەوە کەبە کۆمەڵگەی زانیاری دەناسرێت. گەشەکردنی شارەکان لەناو ئەم گۆرانکاریانەدا، شێوەیەکی نوێی بەرهەمهینانی لەگەڵ خۆیدا هێنایە گۆڕێ و بونیادی ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتی شارەکانیشی بەشێوازێکیتر دارشتەوە. چونکە ئەگەر بەراوەردێک لە شێوازی بەرهەمهێنان لە کۆمەڵگەی پیشەسازی و کۆمەڵگەی زانیاریدا بکەیەن، دەبینین لە کاتێکدا لە کۆمەڵگەی پیشەسازیدا شێوازی بەرهەمهینان زیاتر پەیوەستبوە بە کاری جەسەتەیی ئەوا لە کۆمەڵگەی زانیاریدا شێوازی کارکردن زیاتر پێویستی بە زانیاری و بیرکردنەوە(ئیدیا) هەیە. بۆنمونە کاتێک پرۆگرامێک دروستدەکرێت یان بەرهەمهێنانی کاری میدیای تازە، ئەوەندە پێویستیت بە داهێنان و بیکردنەوە هەیە، پێویستیت بەکاری جەستەی نیە وەک لەدورستکردنی مەکینەیەک لە کۆمەڵگەی پیشەسازیدا.

ئەگەر لە کۆمەڵگەی پیشەسازیدا پێداویستی بەرهەمهینان لە سەر توانای جەستەیەکانی کۆمەڵگە بوبێت، ئەوا لە کۆمەڵگەی زانیاریدا پێداوستی بەرهەمهینان پەیوەستە بە توانای داهێنان و کلتوری کەسەکانی کۆمەڵگەوە. کەواتە توانای داهێنان و کولتوری هەر شارێک بەهیزبێت، ئەوا ئەوشارە توانای ئابوریەکی بەهێزی هەیە.

خاڵیکی گرنگی تر لە کۆمەلگەی زانیاریدا کە گۆرانکاری بەسەرداهات شێوازی پلانی گەشەکردنی شارەکانە، چونکە پەیوەندی شوێنی کارو شوینی نیشتەجێ گۆڕانکاری بەسەرداهات. لە کۆمەڵگەی پیشەسازیدا کارگەکان کەسە داهینەرەکانیان بۆخۆیان رادەکێشا، کەسە داهێنەرەکان لە کارگەیەک کاریان دەکرد و لەنزیکترین شوێن نیشتەجی دەبون. بەڵام لە کۆمەڵگەی زانیاریدا، بەهۆی بەهێزبوی پەیوندی دیجیتاڵیو ئەنترنێت، دەکرێت لە شارێک کاربکەیت و شوێنێکیتر نیشتەجێبیت، ئەم گۆرانکاریە وایکرد، ئەو شارانەی کە سەرنج راکێشو کلتورین دەتوانن کەسە داهێنەرەکان و سەرمایەی گەڕۆک راکێشن بۆ خۆیان. ئێستا کلتور دەتوانێت وەک ئامرازێک وێنایەکی نوێ بەشارەکان ببەخشێت و فاکتەرێکی سەرەکیبێت بۆ گەشەکردنی شارەکاندا لەچاخی زانیاریدا.

یەکێک لەو شێوازە سەرکەوتوانەی لە گەشەکردنی شارەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا لە ئێستادا بیریلێکراوەتەوە، مۆدیلی “شاری داهینەر" creative city  کە لە ساڵی ۱۹۹۵ لەلایەن جارلس لێندری Charles Landry نوسراوە، لێندری باس لەوەدەکات لە ئێستادا کلتور وەک ستراتیجیەک بۆ گەشەکردنو بوژاندەوە و بەڕیوەبردنی شارەکان دەکرێت بیریلێبکرێتەوە. کلتور و داهێنانی شارەکان سەرمایەیەکی کۆمەڵایەتی و ئابورین. ئەم سەرمایە کلتوریە دەکرێت لە گەشەکردنی شاردا بەکاربهێنرێت.