
2021-02-04 15:34:41
جێف بێزۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن ئەمساڵ واز لە پۆستەکەی دەهێنێت و، ئەو پۆستە دەدرێتە ئەندی جاسی، بەڕێوەبەری ژمێریاریی کۆمپانیاکە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیای ئەمازۆن، بێزۆس کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ئەمازۆن وەردەگرێت.
بێزۆس ساڵی 1994 کۆمپانیای ئەمازۆنی دامەزراند کە گەورەترین ناوەندی بازاڕی ئۆنلاینە لە جیهاندا.
بەهای ئەمازۆن بەجۆرێک بەرز بووەتەوە ئێستا گەیشتووەتە تریلیۆنێک و 600 ملیار دۆلار.
ئەندی جاسی، بەڕێوەبەری ژمێریاریی ئەمازۆن شوێنی بێزۆس دەگرێتەوە. ئەو ساڵی 1997 پەیوەندیی بە ئەمازۆنەوە کرد و لە کاتی دامەزراندنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و ژمێریاریی کۆمپانیاکەوە سەرکردایەتیی ئەو بەشە دەکات، لە پشت زۆربەی قازانج و سەرکەوتنەکانی کۆمپانیاکەوەیە.
بێزۆس لە پەیامێکدا بۆ کارمەندانی ئەمازۆن دەڵێت: "دڵخۆشم لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئەمازۆن وەردەگرم. لە پۆستە نوێکەمدا جەخت لە بەرهەمی نوێ و دەستپێشخەریی داهێنان دەکەمەوە."
رووداو