
2021-01-26 16:49:43
بەهای بازاڕی بۆرسەی ناسداک بەهۆی گەشبینییەکان بە رادەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات لە ئەمریکا بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد.
هاوکات بەهای پشکەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا دابەزین، ئەوەش بەهۆی راگەیاندنی سیاسەتی نەوت لەلایەن جۆ بایدنی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە.
بە سوودوەرگرتن لە بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکانی وەک ئەپڵ، فەیسبووک و کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی دیکە، بەهای پێنوێنێ ناسداکیش 0.6٪ بەرز بووەوە و 13 هەزار و 531 خاڵی تۆمارکرد. هاوکات پێنوێنی داوجۆنس 0.1٪ دابەزی.
بەرزبوونەوەی بەهای پێنوێنەکانی ئەمریکا پەیوەستیش بووە بەو پێشبینییانەی کە چاوەڕێ دەکرێن سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی ئەمریکا و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پاکێجی هاندانی ئابووری رابگەیەنێت.