نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ نێوان 55 تا 60 دۆلار دا ده‌بێت

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ نێوان 55 تا 60 دۆلار دا ده‌بێت




2021-01-21 13:21:12


پێشبینی ده‌كرێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ نێوان 55  تا 60 دۆلار بمێنێته‌وه‌.

ئیبراهیم به‌حرولعلوم، وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی حكومیی راگه‌یاندووه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ نێوان 55  تا 60 دۆلار بمێنێته‌وه‌ .

پێشتر شاره‌زایانی بواری ئابووری پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وت بگاته‌ 65 دۆلار.

شایانی باسه‌ دوێنێ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ سه‌رووی 56 دۆلار و ئه‌مڕۆش له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا گه‌یشته‌ 55 دۆلار و 69 سه‌نت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار