
2021-01-21 13:13:00
ده‌سته‌ی سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانیكرد، كۆمپانیای "فۆرد" سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل بگه‌ڕێنێته‌وه كۆمپانیاكه به‌و پێیه‌ی ده‌ركه‌وتووه، كێشه له ئێرباگیاندا هه‌یه.
ئێرباگی ئۆتۆمبێله‌كان له لایه‌ن كۆمپانیای "تاكاتا"ی ژاپۆنییه‌وه درووستكراووه و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاندووه.
ده‌سته‌كه داوای له كۆمپانیای "مازدا"ش كردووه (5800) ئۆتۆمبێل له‌به‌ر هه‌مان هۆ رابكێشێته‌وه.
هه‌ردوو كۆمپانیا (30) رۆژیان له به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه كۆمپانیای فۆرد ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كانی "راینجر" درووستكراوی (2007 – 2011)، ڤیۆجن (2006 - 2012)، لینۆڵن زیڤر / كای زی (2006 - 2012)، میركوری میلان (2006 - 2011)، ئیدج (2007 - 2010) و لینكولن ئێم كای ئێكس (2007 - 2010) رابكێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای مازدا له‌سه‌ری پێویسته ئۆتۆمبێلی جۆری "بی سیریز" درووستكراوی (2007 - 2009) رابكێشێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر: