كۆچی پێچەوانە دەرچەیەك بۆ ئابووری كوردستان

كۆچی پێچەوانە دەرچەیەك بۆ ئابووری كوردستان




2021-01-17 15:08:10


مێژووی سەرهەڵدانی كشتوكاڵ لە كوردستان دەگەرێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا كە دیارترین نمونە بۆ ئەوەی بزانین كە كورد خاوەنی گوندی كشتوكاڵیە گوندی چەرمۆیە كە بە ئامێری سادە ململانەیان لەگەڵ سروشت و زەوی كردوە بۆ بەدەست هێنانی بەرهەم ، بۆیە هەرتاكێكی كۆمەڵگای كوردەواری بدوێنی سۆزێكی باشی هەیە لەگەڵ كشتوكال و خاك و سروشت ئەمەش خاڵكی پۆزەتیڤە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی كشتوكاڵی لە كوردستان ، كە سەیری مێژوو بكەی دوژمنانی كوردستانیش بەردەوام هەستیان بە پەیوەست بونی تاكی كورد بە خاك و كشتوكاڵ كردوە كە فاكتەرێك بوە بۆ مانەوەی كورد بەدرێژای مێژوو  بۆیە هەوڵی لەناوبردنی ئەم كەلتورەیان داوە كە دیارترینیان لەمێژووی نوێ‌ دا پرۆسەی ئەنفال و خاپوركردنی زیاتر لەچوار هەزار گوندی كوردستان بوو كە ئامانجی سەرەكیان لەناوبردنی سەرچاوەی داهات بوو بۆئەوەی كۆمەڵگای كوردی لەشارەكان بەردەوام چاویان لە پارەیەكی كەم بێت كە حكومەتی ناوەندی بیدات ئەمەش رویدا، لەدوای راپەرین خەڵك بەجۆش و خرۆشەوە رووی لە گوندەكان كردەوە بەلام بەهۆی سەختی ژیان و هەبوونی دووئابڵۆقەی ئابووری لەسەر كوردستان كەم ئەزموونی حكومەتی كوردستان لەو كات و نەبوونی ستراتیژیەتێكی دیاری كراو بۆ دووبارە نیشتەجێ‌ كرنەوەی گوندنشینان و هاوكاری كردنیان و مردنی ژمارەیەكی زۆری كەسانی بەتەمەن و گۆرانی بیركردنەوەی تاكەكان و بەمووچەخۆر كردنی لادێ‌ نشینان دوای چەند ساڵێك گوندەكان بەرەو چۆڵ بوون رۆیشتن.
دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و هاتنی بودجە لە بەغدا كارەساتی چۆڵبوونی گوندەكانی گەورەتر كرد بەڵام بەسەرهەڵدانی شەری تیرۆرستانی داعش و گەورەبوونی قەیرانی ئابووری و دواین رووداویش هاتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا خەڵكێكی زۆر ئارەزوی گەرانەوەی گوندو كاركردن لە سێكتەری كشتوكاڵ كردوە،  بەلام ئەمەیان لە چوارچێوەی هەوڵی تاكەكەسیە نەك پرۆژەیەكی گشتگیری حكومەت، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژێكەی ستراتیژی رابگەێنێت كە ئامانجی یەكەمی گەرانەوەی هاولاتیان بێت بۆ گوندكان ئەمەش بە پلانێكی درێژخانە دەبێت كەپێویستە پلانێكی دە ساڵە دابنێرت كە تاكەكانی كۆمەڵگا و خێزانەكان هانبدرێن بۆ گەرانەوەیان بۆ لادێ‌ و خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی لادیكان ئەمەش بەچەند رێكارێك دەكرێت سەرەتا دەڤەرێكی فراوانی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت كە دەكرێت بیست گوند بێت بۆ هەرگوندێك سەد تاكو دووسەد خێزان دیاری بكرێت كە كۆیی گشتی پرۆژەكە لە قۆناغی یەكەم سێ‌ هەزار خێزان لەخۆ دەگرێت ئینجا خەڵكی ناوچەكە هانبدرێن بە گەرانەوە و كاركردن لە گوندەكەیان بەرامبەر بە موچەیەكی دیاری كراوی مانگانە كە دەكرێت بۆ هەر خێزانێك مانگانە سەدوپەنجا هەزار دینار دابین بكرێت كە كۆیی گشتی موچەی خێزانەكان نزیكەی پێنج سەد ملیۆن دینارە دەكات كە برەپارەیەكی كەمە دەتوانرێت دابین بكرێت لەگەڵ دابین كردنی پێشینەی خانووبەرە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان بەمەرجێك نابێت گوندەكەیان بەجێ‌ نەهێلن لەبەرامبەریش ئەم خێزانانە دەبێت داهاتی سالانەی بەرهەمی خۆماڵیان زیاتر بێت لە كۆیی مووچەی سالانەی خێزانەكە ، لەگەڵ ئەمەش هانی كەسانی خاوەن بروانامە بدەن بۆ گەرانە بۆ گوندەكان بۆئەوەی لەئایندە نەوەی داهاتووی ئەم خێزانانە ئاشنابن بە ژیانی گوندنشینی و بە شێوازێكی زانستی برەو بە تواناكانیان بدەن لەجەنجاڵی شار  دووركەونەوە كە ئەم پرۆژەیە ئەگەر قۆناغی یەكەمی بۆ ماوەی دووساڵ سەركەوتنی بەدەست هێنا دواتر چەندین زۆنی تر دیاری بكرێت و بودجەی تایبەتی بۆ دابین بكرێت تاكو لە ماوەی دە ساڵی داهاتوو رێژەی كۆچی پێچەوانە هەموو گوندەكانی كوردستان بگرێتەوە و هەوڵبدرێ‌ %40 هاولاتیانی هەرێمی كوردستان لە جەنجاڵی شار رزگار بكرێت كە لە ئەنجام دا لە بچوكترین داتادا هۆكارەكانی گواستنەوە كەمتر دەبێت كە كاریگەری دەبێت لەسەر كەم كردنەوەی بەكارهێنانی ووزە و پاك بونەوەی ژینگەو كەمتر ماندوكرنی رێگاو بانەكان لەگەڵ ئەوەی ژیانی گوند بەهۆیی سروشتی سازگاری كەمتر پێویستی بە هۆكارەكانی گەرم كردنەوەو ساردكردنەوە دەبێت كە ئەمەش فاكترێكە بۆ كەمی بەكارهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی گشتی و لەبەرامبەریش دا بەرهەمی ناوخۆیی دانیشتوانی ئەم گوندانە پێداویستی بەشێكی زۆری خەڵك دابین بكات ،كە دەتوانرێت بۆ هەرخێزانێك بەرهەمی پێداویستیەكانی خۆیی و چەند خێزانێك دابین بكات ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەم كردنەوەی رێژەی هاوردەكردنی خواردەمەنی، كاری دووەمی حكومەتیش ئەوەیە بەهاوكاری كەرتی تایبەت كارگەی بچوك و پرۆژەی مام ناوەندی بۆ ئەو ناوچانە دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی بەرهەمی ئەو ناوچانە ساخ بكرێتەوە و خەڵكی ناوچەكەش بخرێتە سەركار كە لە كۆتایی دا رێژەی هەڵی كار زیاد دەبێت.
ئەسكەندەر محمد