‎شاندی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی ژووری بازرگانی ئەبخازیایان كرد

‎شاندی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی ژووری بازرگانی ئەبخازیایان كرد




2019-09-22 20:07:47


 

‎رێكەوتی ٩/٧/٢٠١٩ بەسەرۆكایەتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەیاوەر سیروان محمد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژوورەكانی بازرگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك سەردانی ژووری بازرگانی وپیشەسازی ئەبخازیایان كرد و لەلایان تاميلا فاليرفنا ميرتسخولافا سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كۆماری ئەبخازیا پێشوازیان لێكرا لە دیدارەكەدا سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەبخازیا ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرینگی ئەو جۆرە دیدارانە كرد و رایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا ، دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات ووتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان بەردەوام هەوڵدەدات پەیوەندیەكانی لەگەل هەموو وولاتان بەهێزە بێت و هەروەها راشییگەیاند كە هەرێمی كوردستان دەرگای ووڵایە بۆ هەموو وەبەرهێنان بۆ كاركردنی لە هەرێمی كوردستان ، دواتر پرۆتۆكۆڵی لێك گەیشتنی نێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی كۆماری ئەبخازیا واژۆ كرا