دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و شاندی ژووری بازرگانی دیاربەكر

دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و شاندی ژووری بازرگانی دیاربەكر




2021-01-17 00:33:15


 

رۆژى 12/1/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌رده‌ل ئه‌وشار وئه‌رجان تاينله‌مه‌ق جێگرانى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانىئه‌و ژووره‌، سه‌ردانى یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانیانكرد له‌ لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یەكێتی ژوورەكان  پێشوازييان لێكرا.

لە دیدارەكەدا باس له‌ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمىكوردستان و شارى ئامه‌د كرا.

شاندى ميوان رايانگه‌ياند ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ  شارى هه‌ولێر، كردنه‌وه‌ىنوسينگه‌يه‌كى ژووره‌كه‌يانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاسانكارى زياترى بازرگانانىهه‌ردوولا، هه‌روه‌ها له‌ داهاتوودا له‌ هه‌موو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ نيازينپێشانگايه‌كى گشتى بۆ به‌رهه‌مه‌كانى شاره‌كه‌مان و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بكه‌ينه‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتيان له‌ نزيكه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانمان ببينن و په‌ره‌ى زياتر به‌ ئاڵوگۆڕه‌بازرگانييه‌كانى هه‌ردوولا بده‌ين.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ دكتۆر دارا جەلیل خەیات ده‌ست خۆشى لێكردن، ئاماده‌يى خۆيى  نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييه‌ك.