‎هەمەچەشنكردنی ئابووری و هەنگاونان بەرەو بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی كە لەكارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە ، وێڕای ئەوەی رۆڵی لە بەهێزبوونی ئابووری هەیە هاوكات هەلی كار بۆ سەدان گەنج  دابین دەكات ؛ بۆ قسەكردن لەسەر گرنگی بوژانەوەی هەردوو كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و هەنگاوەكانی ئەم دواییەی حكومەت دیدارێكمان لەگەڵ سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سازدا..  لێرەدا پوختەی وەڵامەكانی دەخەینەڕوو.

•       مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی گەورەترین دەڤەری پیشەسازی خۆراكی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق لەدهۆك دانا ، تاچەند ئەم هەنگاوەی سەرۆكی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی هەمەچەشنكردنی ئابووری گرنگە؟

-        دانانی بەردی بناغەی گەورەترین دەڤەری پیشەسازیی خۆراكی لە دهۆك لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت كردنەوەیە لەسەر جێبەجێكردنی بەڵێنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەمەچەشنكردنی داهات لەڕێگەی پەرەپێدانی كەرتەكانی پیشەسازیی و كشتوكاڵی یەوە، ئەم هەنگاوەی سەرۆكی حكومەت بۆ گرنگیدانە بە پیشەسازی و كشتوكاڵ كە بەسەدان دەرفەتی كار بەشێوەی راستەوخۆ لەو كارگانەی ئەم دەڤەرەو ناراستەوخۆش لە رێگەی بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و دانیشتوانی گوندنشینەكان و شاروشارۆچكەكانی كوردستان لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان دابین دەكات ، وەكو ئاشكرایە ئەم دەڤەرەی پیشەسازی خۆراك لە دهۆك لە 275 كارگەی جۆراوجۆری خۆراك بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران پێك دێت و 229 كۆگای بۆ هەڵگرتنی بەرهەم و ژمارەیەكی زۆری هۆتێل و مۆتێل و ریستۆران و شوێنی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت كە بەهاكەی زیاتر لە 70 ملیار دینارە و لەسەر رووبەری زیاتر لە 1423 دۆنم زەوی دروست دەكرێت، ئەم هەنگاوە لەرووی زانستییەوە بونیاتنانی ژێرخانی ئابووری كوردستان و بەرەو بەدامەزراویكردنی كەرتەكانی پیشەسازیی و كشتوكاڵی یە ، چونكە بێ گرنگیدان بەكەرتی پیشەسازیی مومكین نییە بتوانرێت بازاڕێكی خێراو نزیك بۆ بەرهەمی جوتیارانی كوردستان دابین بكرێت، وەكو ئاشكرایە گەورەترین گرفتی بەردەم بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ ساغكردنەوەی بەرووبوومی جوتیارانە، بەمەش سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی بووێری ناوە  بەوەی گرفتی ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی كوردستان چارەسەر بكات لەرێگەی دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەوە كارئاسانیشە بۆ بیزنسكارو سەرمایەدارو وەبەرهێنەری ناوخۆیی و بیانی بۆ دامەزراندنی ئەو كارگانە لەو دەڤەرە.

•       كۆرۆنا و قەیرانی دارایی رەنگە لەگەورەترین ئەو تەحەدییانە بێت كە رووبەرووی جێبەجێكردنی كارنامەو پلانە ئابوورییەكانی هەموو حكومەتەكانی دنیا دەبێتەوە ، تاچەند ئومێد هەیە بەسەر ئەم دوو قەیرانەدا زاڵ بین؟

-        كۆرۆنا تەنیا پەتایەكی مەترسیداریی جیهانی نەبوو بەڵكو لێكەوتەكانی گەورەترین قەیرانی دارایی و ئابووری بۆ مرۆڤایەتی هێنا، سوپاس بۆ خوا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپاڵپشتی گەلەكەی توانیوێتی شوێنەوارەكانی لەرووی تەندروستی و مرۆیی و خۆراكی و ئابوورییەوە لەسەر خەڵكی كوردستان كەم بكاتەوە، خۆ ئەگەر خۆمان بەراورد بكەین بە گەورە وڵاتانی پیشەسازی و گەلانی پێشكەوتوو رێژەی مردن و تووشبووان لێرە كەمترە تەنانەت سەرۆكی حكومەت لەرێگەی پلانێكی تۆكمەی ناوخۆ و تەندروستی و خۆراكی یەوە رێگەی نەدا لێكەوتەكانی پەتاكە ببێتە قەیرانێكی گەورە، ئێستاكەش لەپێناو گەلەكەی و خەڵكی كوردستاندا هەنگاوی ئابووری و خزمەتگوزاری گرنگ دەنێت ، دانانی بەردی بناغەو كردنەوەی 4 پرۆژەی گەورەو ستراتیژی لەماوەی 9 رۆژدا نیشانەی گەڕانەوەی ئومێدە بۆ گەلی كوردستان لەناو پشێوی و ناسەقامگیرییەكی بێ وێنەی دنیا، دانانی بەردی بناغەی 100 مەتری سلێمانی و كردنەوەی پڕۆژەی 300 مێگاواتی وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات و دانانی بەردی بناغەی هەردوو پڕۆژەی دەڤەری پیشەسازی لە دهۆك و بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان لەهەولێر بەتۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە هەمووی دەچێتە ناوچوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و ئابوورییە ستراتیژییەكانەوە، ئەمە لەكاتێكدا ئێمە لەبەردەم تەحەددای گەورەو مەترسیداین هەر لە پەتای كوشندەی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و ئابووری و راگرتنی ناردنی بەشە موچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی بەغدا و پشێوی و نائارامی یە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەكە، لەگەڵ ئەمەشدا گەلی كوردستان زۆر هوشیارەو پاڵپشتی حكومەتەكەی دەكات بۆ پاراستنی سەقامگیری و رەوشی ئابووری و بژێوی ژیان، راستە بەهۆی كۆرۆناوە حكومەت ناچار بوو كۆمەڵێك رێكاری ئازاربەخش جێبەجێ بكات و لەئەنجامی بەهەڵە بەڕێوەبردنی ئابوورییەوە كۆمەڵێك شوێنەواری خراپی پێشوو بۆ ئەم كابینەیە بەمیراتی بۆ بەجێماوە، بەڵام هەروەكو سەرۆكی حكومەت لەچەندین بۆنەدا بەڵێنی دا كە ئەم قەیرانە سوورترمان دەكات لەسەر درێژەدان بەستراتیژی فرە چەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و بەردەوامبوون لەسەر درێژە پێدانی پرۆسەی چاكسازی، ئەمڕۆ میللەت كاروكردەوەی دەوێت حكومەتیش پاڵپشتی خەڵكی پێویستە بۆ هەنگاوەكانی بوژانەوەی ئابووریی و دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، جیاوازی نێوان پیاوی دەوڵەتمەدار لەمەدایە كە لەرۆژە سەختەكاندا گەلەكەی دەباتە كەناری ئارامی و پێداویستیەكانی ژیان و خزمەتگوزارییەكان لەم رۆژە سەخت و نالەبارەدا دابین دەكات. بەشێوەیەكی گشتی ئەم هەنگاوانەی حكومەت ئابووری كوردستان بەهێز دەكات و لەئایندەیەكی نزیكیشدا پلان و هەنگاوەكانی حكومەت بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان دەردەكەوێت، ئەوەتا كۆرۆنا رێگر نەبووە لە جێبەجێكردنی پرۆژەكان و بگرە لەهەموو ناوچە و دەڤەرێك پرۆژە ئەنجام دەدرێت، هەر خۆی لەخۆیدا پلانی دەستەی وەبەرهێنان بە راگەیاندنی زیاتر لە 1000 پرۆژەی وەبەرهێنان هەلێكی لەبارە بۆ بەگەڕخستنەوەی كەرتی تایبەت و بەشداریكردنی بۆ ئاوەدانكردنەوەو بوژانەوەی كوردستان.

‎‎•       باسی كەرتی تایبەتت كرد؛ وەكو شارەزایەكی ئابووری و بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تاچەند توانراوە كەرتی تایبەت و بیزنسكارو وەبەرهێن و سەرمایەدارانی ناوخۆ و بیانی بەشداریی لە پرۆژەو كارەكانی حكومەت بكەنەوە؟

-        ئەمە پرسیارێكی گرنگە؛ چونكە بونیاتنانی ژێرخان و بوژانەوەی ئابووری و هەمەچەشنكردنی ئابووری و داهات بێ بەشداری كەرتی تایبەت ناكرێت، ئێمە كە سیستەمی ئابووری بازاڕمان هەڵبژاردووەو مرۆڤایەتیش لەم قۆناغەدا لەم سیستەمە زیاتر خاوەنی مۆدێرو بەرێوەبردنێكی باشتری ئابووی نییە ، بەشداریكردنی كەرتی تایبەت پێویستە، ئەوەتا وەزارەتی پلاندانانی هەرێم پلانێكی هاوبەشیكردنی نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی داڕشتووەو لەئەنجومەنی وەزیران پەسەند كراوە لەم لایەوە دەستەی وەبەرهێنان نەخشەی وەبەرهێنانی راگەیاندووە ئەمە جگە لەوەی 1000 پرۆژەی وەبەرهێنانی لەدەیان سێكتەرو بواری جۆراوجۆری ئابووری خستۆتە بەردەم وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی، وابزانم هاوڵاتیانی كوردستانیش رۆژانە پرۆژەو كاروچالاكی وەزارەتەكان دەبینن كە چەندین سەرمایەدارو بیزنسكاریی ناوخۆ بەشداری كاروپرۆژەكانیان دەكەن، دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی و دەڤەری پیشەسازیی خۆراك و چەندین پرۆژەو كاری دیكەی خزمەتگوزاریی هەمووی ئاماژەیە بەكەوتنەوە كاری كەرتی تایبەت، لەئایندەشدا لەرێگەی هاوبەشیكردنی نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی كاری گەورەو باش ئەنجام دەدرێت. لەم كابینەیەدا بەهاوكاری نوێنەرانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان و یەكێتی بەڵێندەران و هاوردەو هەناردەكاران و  وەبەرهێنان و سەرمایەدارانی گەورەی ناوخۆ كاری راستەقینەو باشی ئابووری  لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ئابوورییەكەیان ئەنجام دەدرێت، یاسای چاكسازیش لەكەرتەكانی ئابووریی هەر لەم پێناوەدایە كە دەبێت بەرژەوەندی خەڵك و ئابووری هەرێم بخرێتە پێش هەموو بەرژەوەندییەكی دیكەوە.

•       هەمەچشنكردنی داهات و ئابووری و بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی پێویستی بە پرۆژەكانی ژێرخان هەیە؛ ئایا دەكرێت بێ ژێرخانێكی باشی ئابووری هەنگاوەكانی بوژانەوەی كەرتی پیشەسازیی سەركەوتوو بێت؟

-       سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی ئارامی ناوخۆ لەگرنگترین خاڵەكانی سەركەوتنی ئابوورییە، بێ سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی سەرووماڵی هاوڵاتیان هیچ بیزنسكارو وەبەرهێنێك ئامادە نین وەبەرهێنان بكەن، دواتر چاكسازی و راستكردنەوەی بەڕێوەبردنی ئابووری پێویستە، بەتایبەتی كە لەقۆناغی رابردوودا زۆربەی هەرەزۆری وەبەرهێنەرانمان روویان لەكەرتەكانی خانوبەرەو بازرگانی كرد، هاوكات دووبارە دەركردن و هەمواركردنەوەی یاساكان پێویستن بۆ نموونە یاسای وەبەرهێنان رەنگە بۆ ساڵانی رابردوو پێویست بووبێت بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕدراوەو پێویستی بە دووبارە هەمواركردنەوە هەیە ، هەنگاوی دواتر بونیاتنانی ژێرخانی هەرێمە لە دابینكردنی كارەبا و ئاوی خواردنەوەو رێگاوبان و كۆگاو ئەمبارو هۆكاری گواستنەوەی باش ، ئەوەتا لەپارێزگاكانی كوردستان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بەم هەنگاوانە كردووە، هەروەكو چۆن لەكارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا لەسەر ئاستی ئابووری و دارایی بەروونی باس لە فرەچەشنكردنی ئابووری هەرێم و ئاراستەكردنی كەرتی تایبەت و راكێشانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆو بیانی كردووە  كە بەرەو كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازیی بچن ، بۆ ئەم مەبەستەش دەرفەتی یەكسان و دادپەروەرانە بۆ هەموو لایەك دەرەخسێنرێت.

" />

سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی :‎بونیاتنانی دەڤەری پیشەسازیی خۆراكی لەدهۆك جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی سەرۆكی حكومەتە بە هەمەچەشنكردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات

2021-01-10 14:51:05

هەمەچەشنكردنی ئابووری و هەنگاونان بەرەو بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی كە لەكارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە ، وێڕای ئەوەی رۆڵی لە بەهێزبوونی ئابووری هەیە هاوكات هەلی كار بۆ سەدان گەنج  دابین دەكات ؛ بۆ قسەكردن لەسەر گرنگی بوژانەوەی هەردوو كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و هەنگاوەكانی ئەم دواییەی حكومەت دیدارێكمان لەگەڵ سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سازدا..  لێرەدا پوختەی وەڵامەكانی دەخەینەڕوو.