كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە راگەیەندرا

كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە راگەیەندرا




2019-09-22 19:33:21


رێكەوتی 24/7/2019 لە مەراسیمێكی ئازاد و دیموكراسیانەدا بە ئامادەبوونی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان‌ و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەلەبجە و سیروان محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان نەوزاد غەفور وحەمید عەبدوڵا ئەندامانی ئەنجومەنی یەكێتی ژوورەكان ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری هەولێر و سلێمانی و شڤان عەبدولڕەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورە كانی بازرگانی كۆبونەوەیەكی فراوان سازكرا ، لەسەرەتای كۆبونەوەكەدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ووتەیەكی پێشكەش كردو سوپاسی دكتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و جێگر و ئەندامانی یەكێتی ژوورەكانی كرد كە بە هەوڵ و كۆششی ئەوان ئەمرۆ كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە رادەگەینین ، دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و سوپاسی پارێزگاری هەڵەبجەی كرد و رایگەیاند كەكاركردن بۆ كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2018 كە لە كۆبونەی ژمارە (1) لە 2018 ی ئەنجومەنی باڵای ئابووری لە بریاری ژمارە (6) و ژمارە (7) دا هاتووە كە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان هەڵدەستێ‌ بە كردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجە .
هەروەها نووسراوی ژمارە 2021 لە 1/4/2019 بە ۆاژۆیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە پێی بریاری ژمارە (1) لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی ژمارە (54) لە 18/1/2019 بریاردرا كە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێز جەنابی پارێزگاری هەڵەبجە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجە بكەینەوە .
داوای كرد كەحكومەتی هەرێمی كوردستان گشت ئەو بەرێوەبەرایتیانە بە زووترین كات بكاتەوە كە پێویستن بۆ كەرتی تایبەت بۆ بوژانەوەی پارێزگای هەلەبجە وەكو بەرێوەبەرایەتی وەبەرهێنان و بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكان و بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی .
دواتر پرۆسەی هەلبژاردن دەستی پێكرد بۆ دیاری كردنی سەرۆك و جێگرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەلەبجە كە بەرێز پێشەوا ئەحمەد محمود بوو بە سەرۆكی ژووری بازرگانی و بەرێز سەردار ئەمین فەتاح بوو بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و بەرێز بێستوون كەریم ئەحمەد بوو بە جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور .
دوتر سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری سەرۆكی یەكێتی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییان سازكرد و دواتر شریتی كردنەوەی باڵاخانەی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەڵەبجەیان بڕی و بەشەكانی ژووریان بەسەركردەوە.