دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و شاندی بالیۆزخانەی بولگاریا

دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و شاندی بالیۆزخانەی بولگاریا




2020-09-11 00:52:37


 

رۆژى 8/9/2020 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان  پێشوازى كرد له‌ ڤاسيل ڤاسيليڤ به‌ڕێوبه‌رى به‌شى بازرگانى و ئابوورى له‌ باڵيۆزخانه‌ى بولگاريا له‌ عێراق.
له‌ دیدارەكەدا  باس له‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى بولگاريا كرا.
ڤاسيليڤ وتى: له‌ مانگه‌كانى سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤايرۆسى (كۆڕۆنا) ئاستى بازرگانى نێوان بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان زۆر دابه‌زى به‌ڵام له‌ ئێستادا باشه‌، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ين په‌ره‌ى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانمان بده‌ين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێوبه‌رى به‌شى بازرگانى و ئابوورى له‌ باڵيۆزخانه‌ى بولگاريا وتيشى: له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا به‌هۆى ئه‌م په‌تايه‌ ده‌توانين به‌ هاوكارى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر ديدارێكى ئۆنلاين رێكبخه‌ين له‌ نێوان كۆمپانياكانى هه‌ردوولا.
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی  یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی  خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى ئاماده‌يى خۆى نيشاندا بۆ رێكخستنى ئه‌م ديداره‌ هيواى خواست بتوانن له‌م ديداره‌ زياتر تيشك بخه‌ينه‌ سه‌ر ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى كه‌ كوردستان له‌ ئێستادا پێويستى پێ يه‌تى له‌ سێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵ، پيشه‌سازى و گه‌شت وگوزار.