
2020-06-25 14:22:19
صندوقه دارییه‌كان به ئامرازێكى زۆر گرنگ داده‌نرێت بۆ راكێشانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا پاشه‌كه‌وتێكى كه‌میان هه‌یه وله توانایاندا نیه كه‌وا هه‌ڵى به‌شداریان هه‌بێت له بازاره دارییه‌كان، ئه‌مه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رۆڵێكى گرنگ وگه‌وره‌ى هه‌یه له پاڵپشتی كردنى پرۆسه‌ى به تایبه‌تیكردن وفراوان كردنى بنه‌ماى خاوه‌ندارێتى له رێگاى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كى ساغ وسه‌لامه‌ت بۆ كاغه‌زه دارییه‌كان وچاككردنى مه‌رجى فرۆشتنه‌كانیان. بیرۆكه‌ى ئه‌م صندوقانه له‌وه‌وه سه‌رى هه‌ڵدا له‌و كاته‌ى كه‌وا خاوه‌ن پاشه‌كه‌وته بچووكه‌كان هه‌ڵسان به وه‌به‌رهێنانى سه‌رمایه وپاشه‌كه‌وته‌كانیان له بازارى كاغه‌زه دارییه‌كان له رێگا‌و پاڵپشتى گرۆپێك له دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به‌م بۆاره دارییه به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى چه‌ند سوودێكى دارایى ، وئه‌م صندوقانه‌ش به چه‌ندین شێوه وجۆری جیاجیا هه‌ن وله‌هه‌ر وڵاتێكیش صندوقه‌كان شێوه‌یه‌كى دیاریكراو هه‌یه كه به پێ ى ژینگه‌ى دارایى ئه‌م وولاته ده‌گوردریت له‌وانه: هاوبه‌شایه‌تى سه‌رمایه ، هاوبه‌شایه‌تى بریكاریی (نیوه به نیوه)، هاوبه‌شایه‌تى شوێنگاى كۆمه‌ڵایه‌تى، هاوبه‌شایه‌تى به‌رجه‌سته، و هاوبه‌شایه‌تى جامبازیی كه گرنترین جۆرییانه كه بریتییه له كاركردنى دوولایه‌نه‌ى صندوقه‌كان و تێیدا لایه‌نى یه‌كه‌مى صندوق كه خاوه‌ن پاشه‌كه‌وته‌كه‌یه له صندوق وسه‌رمایه‌و پاشه‌كه‌وته‌كه‌ى پێشكه‌ش ده‌كات و لایه‌نى دووه‌م كه‌سێكى دیاریكراوه جامبازه كه خاوه‌ن صندوقه هه‌ڵده‌ستێت به به‌گه‌ڕخستنى ئه‌و سه‌رمایه به كار و ماندووبوونى خۆى و هه‌ردووكیشیان له قازانج و زه‌ره‌ردا هاوبه‌شن به‌پێى پشكى هه‌ریه‌كێكیان. كاتێ پڕۆژه‌كه‌یان تووشى زه‌ره‌ر دێت ئه‌وا خاوه‌ن پاشه‌كه‌وته‌كانى بچووك سه‌رمایه‌كه‌ى خۆیشى له‌ده‌ست ده‌دات و جامبازیش ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌كه ده‌خاته‌گه‌ڕ كاره‌كه‌ى زه‌ره‌ر ده‌كات. به‌ڵام له قازانجدا هه‌ردووكیان هاوبه‌شن به پێى پشكى خۆیان له پڕۆژه‌دا. ئه‌مجۆره هاوبه‌شایه‌تییه له صندوقه دارییه‌كاندا سه‌ركه‌وتنى به‌رچاوى به‌ده‌ستهێناوه له‌زۆر وڵاتاندا وبه‌تایبه‌ت له‌بوارى وه‌به‌رهێناندا.
بۆیه ده‌كرێت ئابووری هه‌رێمى كوردستانیش به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مى ئێستادا وله دواى ئه‌و قه‌یرانه دارییه كه‌وا به‌رۆكى ئابوورى هه‌رێمه‌كه‌مانى گرت وداهاتى تاك وكۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشت سوود له پرۆسه‌ى صندوقه دارییه‌كان وه‌رگرین وڵاته‌كه‌مان پێشبخه‌ین به سوود وه‌رگرتن له لایه‌نه باشه‌كانى هه‌موو سیسته‌م و فیكره‌یێكى دارایى وئابووریی جیهان به مه‌رجێك له چوارچێوه‌ى بارۆدوخى ئابوورى ودارایى وڵاته‌كه‌ماندا بیت وله‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌ى بگونجێت. به‌ڵام هه‌ندێ هۆكار و به‌ربه‌ست هه‌ن له به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م صندوقه دارییانه له هه‌رێمى كوردستاندا له‌وانه:
1. به شێوه‌یێكى فه‌رمى ئه‌گه‌ر صندوقه دارییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نه‌كرابنه‌ته‌وه و پشگیری نه‌كرابن له رووى دارییه‌وه.
2. هه‌بوونى گیرگرفتى كارگێڕى و دارایی بۆ كرانه‌وه‌ى ئه‌و جۆره صندوقه دارییانه.
3. نه‌بوونى یا كه‌مى زانیارى و پسپۆڕى تایبه‌ت به بوارى صندوقه دارییه‌كان له هه‌رێمه‌كه‌مان و ئه‌ركه‌كانى.
4. نه‌بوونى بسپۆرى وشاره‌زایى له‌م بواره داراییه، چونكه به راستى هه‌ر كارێكى دارایی پێویستى به‌بسپۆرى وشاره‌زایى هه‌یه، لێره‌دا پێویسته گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه دارایى ونه‌ختینیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رۆڵى خۆى ببینێت. ئه‌وان ده‌توانن له رێى گۆڤار‌و بڵاوكراوه و رۆژنامه‌وه هاوڵاتیان ئاگادار و ئاشنا بكه‌ن به هه‌موو ئامراز و رێگایێك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گشت دیارده و رووداو داراییه‌كان.
5. نه‌بوونى ئه‌نجوومه‌نى راوێژى دارایی له هه‌رێمى كوردستاندا كه زۆر گرنگه هه‌بێت بۆ راوێژكاریكردنى هه‌ر دیارده و بوارێكى دارایى و ئابووری وئه‌وانى دیكه، كه تێیدا جۆره‌ها كادر وپسپۆڕى دارایى ونه‌ختینه‌یى بخرێنه كار بۆ راوێژ وشرۆڤه‌كردنى كێشه‌كانى دارایى ونه‌ختینه‌یى و خزمه‌تكردنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
وسه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌ى صندوقه داراییه‌كان و كاریگه‌رى وه‌به‌رهێنانه‌كانى ئه‌م جۆره صندوقانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رمایه وپاشه‌كه‌وته‌كانى وه‌به‌رهێنه‌ره بچووك وگه‌وره‌كان ، ئه‌م صندوقانه كه‌مترى جۆره‌كانى تر‌ى صندوق تووشى به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره دێن له‌وباره‌یه ، سه‌رمایه‌ى ئه‌م جۆره صندوقانه له دوو لاوه دێت، یه‌كه‌میان له حكومه‌ته‌وه، كاتێ صندوقێك داده‌مه‌زری حكومه‌ت دێت بڕێكى دیاریكراو پاره وسه‌رمایه ده‌خاته نێو ئه‌و صندوقانه‌وه، پاشانیش به پێى هاوبه‌شایه‌تى جامبازیی صندوقه‌كان دێن ئه‌و بڕه سه‌رمایه ده‌خاته بوارى وه‌به‌رهێنانه‌وه و قازانج و زه‌ره‌ریش ده‌به‌شرێته‌وه به پێى پشكی هه‌ر یه‌كێكیان. زیادبوونى داهات و قازانجى وه‌به‌رهێنان له به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگاى كوردستاندا ده‌بێت و ده‌كرێت له بوارى په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه‌دا به‌كاربهێنێت. لاى دووه‌م ئه‌وه‌یه صندوقه دارییه‌كان له شێوه‌ى كۆمپانیاى پشكداریین و ده‌رگاى ئه‌و صندوقانه كراوه‌یه بۆ به‌شداریكردنى هاوڵاتیان له سه‌رمایه‌ى ئه‌م صندوقه به كڕینى پشكه‌كان یاخۆد دانانى پاشه‌كه‌وته‌كانیان. لێره‌دا خاوه‌ن پاشه‌كه‌وته‌كان یان پشكداران هه‌ر یه‌كه به پێى پشكى خۆیان به‌شدارن له قازانج و زه‌ره‌رى صندوقه داراییه‌كاندا. كه‌واته لێره‌دا صندوقه داراییه‌كان دوو لاى ئه‌رێنى هه‌یه له‌وانه زیادبوونى داهاتى وه‌به‌رهێنانى ئه‌م صندوقانه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندى ئابووریی وكۆمه‌ڵگادایه.
وله كۆتاییدا صندوقه داراییه‌كان ئاسۆ و ده‌رفه‌تى باشی له پێشه بۆ په‌ره‌سه‌ندن له هه‌رێمى كوردستاندا كه زۆر زێڕینن وده‌توانن تێیدا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن به گشت شێوه‌كانیه‌وه ، وه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان ته‌نانه‌ت وڵاته‌كانى ئه‌وروپا و رۆژاواش دركیان به‌وه كردووه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئابووری و داراییان ده‌كرێت سوود له نموونه‌ى ئه‌م جۆره صندوقه داراییانه وه‌ربگیرێت. بۆیه باشتر وایه ئێمه‌ش لاى خۆمان گرنگى و بایه‌خى زیاتر به‌م بواره بده‌ین هه‌موو هه‌وڵ و ئاسانكاریێك بده‌ین بۆ هاتنه‌كایه‌وه ئه‌م جۆره صندوقانه داراییانه .
پ. ى. إدریس رمه‌زان كۆچه‌ر
مامۆستاى زانكۆ