2020-06-25 14:18:47
ئه‌سكه‌نده‌ر محمد
رووداوه‌كانى جیهان به‌رده‌وام كاریگه‌رى خێرا دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئابوورى بۆیه ووڵاتان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى ئه‌ودان به كه‌مترین زیان له كێشه ئابووریه‌كان رزگاریان بێت و نه‌بن به فاكته‌رێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئابوورى و تاوه‌كو له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌یان دورنه‌كه‌ونه‌وه كه به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى و خۆش گوزه‌رانیه بۆ تاك ، هۆكارى دامه‌زراندنى ئه‌م ئامرازه دارایه دروست كردنى هاوسه‌نگى له داهات له نێوان نه‌وه‌ى ئێستا و نه‌وه‌كانى داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و داهاته‌ى ئێستا له ژێر ده‌سته نه‌وه‌كانى داهاتووش بتوانن سودمه‌ندبن تیایدا هه‌روه‌ها رووداوه‌كانى ئابوورى كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر قه‌باره‌ى داهات و گه‌شه‌ى ئابوورى وولاتان له كاتى جیاجیادا ئه‌مه‌ش واده‌كات له كاتى گه‌شه‌ى ئابوورى داهاتى زیاتر پاشه‌كه‌وت بكرێت و له‌كاتى قه‌یرانه‌كاندا دووباره به‌كارى بهێنه‌وه .
بۆ به‌رگرتن به‌م كێشه ئابووریانه بیرمه‌ندانى ئابوورى و حكومه‌ته‌كان دامه‌زراندنى سندوقى سه‌روه‌ریان داهێناوه كه چه‌ندین پێناسه‌ى جیاوازی هه‌یه ، رێكخراوى هاوكارى و په‌ره‌پێدانى ئابوورى وا پێناسه‌ى ده‌كات كه سندوقێكى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌ته كه داهاته زیاده‌كانى بودجه‌ى تێدا هه‌ڵده‌گیرێت و دواتر به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئامانجێكى سیاسى ، به‌لام وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكى سندوقى سه‌روه‌رى وا پێًناسه ده‌كات كه دامه‌زراوه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵگرتنى داهاته زیاده‌كان كه به شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ به‌رێوه‌ده‌بردرێن، ده‌توانین بڵین سندوقه سه‌روه‌ریه‌كان ئامرازێكى دارایى سه‌رده‌مه ووڵاتان به شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ دایان ده‌مه‌زرێنن بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى داهاتى زیاد له بودجه‌ى خه‌مڵندراوى وولات بۆ ئامانجێكى دیارى كرا‌و كه به یاسا و رێنماى تایبه‌ت رێكخراوه .
مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى سندوقه سه‌روه‌ریه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناۆه‌راستى سه‌ده‌ى بیسته‌م كه دواى گه‌شه‌كردنى ئه‌م دامه‌زراوانه ئێستا چه‌ندین جۆر سندوق هه‌ن له وولاتاندا وه‌كو سندوقى سه‌قامگیرى ئابوورى كه ئامانجى سه‌ره‌كى له دامه‌زراندنى پاڵپشتى كردنه له بودجه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت له‌كاتى به‌رزى و نزمى به‌ده‌ست هاتنى داهاتى وولات و سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانه‌كان، ئه‌م سندوقه جیاوازه له سندوقى نه‌وه‌كانى داهاتوو كه هه‌ندێك ووڵات دایان مه‌زراندوه كه ئامانجى پاشه‌كه‌وت كردنى به‌شێك له داهاتى وولاتى بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى نه‌مانى سه‌رچاوه‌ى داهاتى سروشتى وه‌كو نه‌وت و گاز و كانزاكان بتوانن به‌كارى بهێنن و خۆیان له قه‌یرانه‌كان ده‌رباز بكه‌ن ، به‌لام جیاواز له‌م دوو جۆره له هه‌ندێك وولات دا سندوقێكى به‌هێز داده‌مه‌زرێنن به‌ناوى سندوقى په‌ره‌پێدان كه ئامانجى پاڵپشتى كردنى پرۆسه‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه كه پاڵپشت ده‌بێت له په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگا، ئه‌م سندوقانه به‌پێى یاساى وولاتان هه‌ندێكیان له‌لایان حكومه‌ته‌وه به‌رێوه‌ده‌بردرێن و ملكه‌چن بۆ چاودێرى دارایى ده‌وڵه‌ت به‌لام به‌شێكیان نیمچه سه‌ربه‌خۆن له‌كاركردن و بڕیار دان ملكه‌چى چاودێرى كردنن له‌لایان دامه‌زراوه‌ى یاسادانان، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌م سندوقانه له رووى شێوه‌ى كاركردنیان جیاواز بن كه به‌شێكیان كاریان ته‌نها پاشه‌كه‌وته به‌لام به‌شێكیان كاریان وه‌به‌رهێنانه .
هه‌موو سندوقه‌كان به هه‌ر شێوه و جۆرێك بن به گونجاندن له‌گه‌ڵ یاسا و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان پێویستن به‌لام دامه‌زراندنى چه‌ند سندوقێكى په‌ره‌پێدان بۆ ئابوورى ئێستا زۆر گرینگه كه له چه‌ند سێكته‌رێك ده‌تواندرێ سودبه‌خش بێت وه‌كو سندوقى په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى كه به‌یاسایه‌كى تایبه‌ت كاره‌كانى رێكبخرێت بۆ ئه‌وه‌ى پیشه‌سازكاران بتوانن له قه‌رزى درێژخان سودمه‌ند ببن و دواتر هه‌مان پاره بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك چه‌ندین كه‌سى تر ده‌توانێت سودمه‌ند بێت كه كارى حكومه‌ت ته‌نها پاره‌داركردنى سندوقه‌كه ده‌بێت له چه‌ند ساڵێكى سه‌ره‌تا كه ده‌تواندرێت هه‌مان میكانزم به‌كار بهێندرێت بۆ دامه‌زراندنى سندوقى پاڵپشتى بۆ سێكته‌رى گه‌شتیارى و سندوقى په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ ، هه‌روه‌ها پێویسته كاره‌كانى سندوقى نیشته‌جێ كردن رێكبخرێنه‌وه و له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئابوورى ئێستا بگونجێن و سندوقێكى تایبه‌ت دابمه‌زرێت بۆ په‌ره‌پێدان به خوێندن كه قه‌رزى درێژخایه‌ن بدات به قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وولات له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان درێژه به‌خوێندن بده‌ن و دواتر پاره‌ى خوێندنه‌كه بگه‌رێنه‌وه، جگه له‌م سندوقانه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سندوقێكى تایبه‌ت دروست بكات بۆ داهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كه بتوانێت هه‌موو داهاته‌كانى كۆبكاته‌وه و له دوو ئاراسته‌ى جیاواز كارى له‌سه‌ر بكات ، ئاراسته‌ى یه‌كه‌م ئه‌و داهاته‌ى كه سندوقه‌كه به‌ده‌ستى ده‌هێنێت له وه‌به‌رهێنان كردن له موڵكه‌كانى خه‌رجى كات و هاوكارى خێرخوازیشى بۆ مسۆگه‌ر بكات، ئاراسته‌ى دووه‌م دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م سندوقه قه‌باره‌ى پاره‌كه‌ى گه‌وره بوو ببێت به دامه‌زراوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ قه‌رزى هاوسه‌رگیرى بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م خه‌رجیه له‌سه‌ر دارایى گشتى لابچێت، كه ده‌كرێت پرۆسه‌ى كاركردنى ئه‌م سندوقه له‌لایان زانایانى ئاینى چاودێرى بكرێت و به‌گشتى ئه‌و سندوقانه نیمچه سه‌ربه‌خۆ بن له بریاردان و هه‌ریه‌كێكیان به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت چاودێرى بكرێن و داهات و پاره‌كانیان له بانكى ناحكومى دابنرێن بۆ ئه‌وه‌ى له‌سیسته‌مى بانكى پێشكه‌وتوو سودمه‌ند بن و له داهاتوودا بتوانرێت ئه‌م سندوقانه خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى سانتیاگۆ كه تایبه‌تمه‌نده به‌كارى سندوقه‌كان و چاودێریان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى یاسایى شێوازى په‌یكه‌ربه‌ندى و به‌رێوه‌بردنى له كاتى ئاسته‌نگه‌كان هاوكاریان بكات له به‌ده‌ست هێنانى قه‌رزى وولاتان پاڵپشتى دارایان بۆ دابین بكرێت، هه‌رچه‌نده مه‌ترسى ئه‌وه دروست ده‌بێت كه ئه‌م سندوقانه پاڵپشتى دارایى قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ده‌ست بهێنن به‌لام به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌توانن به شێویه‌كى شه‌فاف كاره‌كانیان رایى بكه‌ن و كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ت تیایدا سودمه‌ندبن .