2020-06-24 13:05:53
وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم پڕۆژه‌ى پلانى ستراتیژى و پڕۆژه‌ى هاوبه‌شیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى بۆ په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێم داده‌ڕێژێت
هه‌ولێر / فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتى
وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌ى پلانى ستراتیژى و پڕۆژه‌ى هاوبه‌شیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى بۆ په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان داده‌ڕێژێت و بڕیاریش له‌ماوه‌ى داهاتوو كار به‌جێ به‌جێكردنى ئه‌م پلان و پڕۆژانه بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاریش وایه له‌بودجه‌ى ساڵى (2020) حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌یه‌كى باش بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانى توانا مرۆییه‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان بكرێت .
د. دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌دیدارێكى تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ى پلانى ستراتیژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌بوارى ئابوورى كه له ماوه‌ى رابردوو راگه‌یه‌ندراوه پێى راگه‌یاندین : پڕۆژه‌ى پلانى ستراتیژى ئه‌م پڕۆژه‌یه دیدگاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه بۆ ماوه‌ى (10) ساڵى داهاتوو، به‌مه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌ماوه‌ى (4) ساڵى داهاتووى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێك له‌م پلانه ستراتیژیه یۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان به‌رجه‌سته ببێت و بخرێته بوارى جێ به‌جێكردنه‌وه ، ئه‌م پڕۆژه پلانه ستراتیژیه‌ش هه‌موو سێكته‌ره جیاوازه‌كانى بوارى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى و په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان (كشتوكاڵ – پیشه‌سازى – گه‌شتوگوزار – بازرگانى رێگاوبان و گواستنه‌وه – ئاوه‌دانكردنه‌وه – په‌روه‌رده - ته‌ندروستى) ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌چوارچیوه‌ى ئه‌م پلانه ستراتیژیه‌دا به‌راووردكاریه‌ك له‌نێوان ره‌وشى ئابورى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و (10) ساڵى داهاتووى ناوچه‌كه‌مان بكه‌ین، به‌مه‌ش كابینه‌كانى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوكارو درێژه‌پێده‌رى ئه‌م پلانه ستراتیژیه ده‌بن.
وتیشى : له‌چوارچیوه‌ى جێ به‌جێكردنى ئه‌م پلانه ستراتیژیه‌دا ئێمه سوود له‌ئه‌زموون و شاره‌زایی پسپۆڕ‌و شاره‌زایانى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێن، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت داهاتى سه‌ره‌كى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا نه‌وت و سووته‌مه‌نى نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت سوود له‌ته‌واوى ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرین بۆ بووژانه‌وه‌ى هه‌موو سێكته‌ره ئابووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش له‌داهاتوو ببن به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كانى داهاتى ئابوورى ناوچه‌كه‌مان و له‌رووه‌شه‌وه زیاتر گرنگى به‌كه‌رتى تایبه‌ت بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى شان به‌شانى كه‌رتى گشتى (حكومه‌ت) بوارى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت و به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌هه‌رێمى كوردستان زیاد بكات و بازاڕى به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان گه‌رم و گوڕى به‌خۆیه‌وه ببینێت و هه‌لی كاری زیاتریش بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر بكرێت .
راشیگه‌یاند : ئێستا سه‌رقاڵى داڕێشتنى پڕۆژه په‌یڕه‌وێكین بۆ هاوبه‌شیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى به‌یه‌كه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بووژانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م په‌یڕه‌وه له‌ناوه‌ڕاستى مانگى (3) ى داهاتوو ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت ، مه‌به‌ستیش له‌م پڕۆژه‌یه ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارى زیاتره بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان له‌گشت سێكته‌ره جیاوازه‌كان، له‌چوارچیوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش هه‌موو وه‌زاره‌ت و سێكته‌ره جیاوازه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى پلان و پڕۆژه‌كانیان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتیه‌ك بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له‌لایه‌ك و زیادكردنى به‌رهه‌م و داهاتى ئابوورى ناوخۆیی و هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌توان بڵێم هه‌نگاوێكى هه‌ره گرنگ ده‌بێت له‌هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ په‌ره‌پێدان و بووژژانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان .
باسى له‌وه‌شكرد : له‌چوارچیوه‌ى ئه‌م پڕۆژه هاوبه‌شه‌ى نێوان كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه ئابوورى و خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌رخان ناكات، به‌ڵكو كه‌تى تایبه‌ت له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆى پڕۆه‌كان ئه‌نجام ده‌دات دواتر كه‌تى تایبه‌ت به‌شێوه‌ى مانگانه یاخود ساڵانه ئه‌وا باج و رسومات له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كان ئه‌گه‌ر سێكته‌ره ئابووریه‌كان بێت یاخود سێكته‌ره خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێته‌وه به‌ڵام ئه‌و ئه‌م بڕ پاره‌یه به‌فیعلى له‌پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان خه‌رج ده‌كرێت .
سه‌باره‌ت به‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه ئابووریه‌كان به‌گشتى له‌هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : ئێمه له‌هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌كو (ئابوورى – دارایی - وه‌به‌رهێنان – نه‌وت و غاز) مان هه‌یه ، بۆیه هه‌ر قه‌یرانێك كه روو له‌هه‌رێمى كوردستان بكات راسته‌وخۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى تایبه‌تمه‌ند كۆده‌بێته‌وه‌و پلانى گونجاو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه داده‌ڕێژێت و ده‌خرێته بوارى جێ به‌جێكردنه‌وه، خۆشبه‌ختانه‌ش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو توانیویه‌تى زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌وه كه‌ڕوویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردووه .
سه‌باره‌ت به‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: له‌كاتى ئێستاشماندا كه‌هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى په‌تاى ڤایرۆسى كۆۆرۆنا بۆته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێوشوێنى تایبه‌تى گرتۆته‌به‌ر بۆ پاراستنى هاوڵاتین و ده‌ربازبوونمان له‌م په‌تایه به‌كه‌مترین زیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستى باڵا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێناوه بۆ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا كه‌به‌نده‌ش وه‌ك وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه باڵایه‌م، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ى باڵا چه‌ندین رێوشوێنى توندى گرته‌به‌ر له‌وانه، داخستنى ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن و هه‌موو زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و داخستنى سنوره‌كان و بازاڕ‌و شوێنه خزمه‌تگوزارى و گه‌شتیاریه‌كان و بڕیار دان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه كردنى هاتوچۆ له‌نێوان پارێزاكان و هه‌تا له‌ناو خودى پارێزگاكان و شاروشارۆچكه‌كان، به‌مه‌ش خۆشبه‌ختانه تاكو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم كۆنتڕۆڵێكى باشى ئه‌م ره‌وشه نه‌خوازراوه بكه‌ین، ئێمه‌ش وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌كاتى ئێستاشدا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پلانى كورت خایه‌ن و درێژخایه‌نمان داڕشتووه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌و كاریگه‌ریه دارایی و ئابووریه‌كانى ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى تر‌ى داهاتى ئابوورى جگه ل(نه‌وت و كانزاكان)، سوود وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى داهاتى ئابورى له‌سێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و بازرگانى و گه‌شتیارى و گواستنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌داهاتى ئابورى هه‌رێمى كوردستان زیاد بكات و له‌كاتى ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كاندا به‌كارى بهێنین.
سه‌باره‌ت به‌په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كانه‌وه، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : جێگه‌ى داخه كه‌ده‌یڵێم له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌ردوو حكومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان پاڵپشتى ته‌واوی بوودجه‌و داهاتیان له‌سه‌ر نه‌وت و سامانه نه‌وتیه‌كان بووه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره بووه، به‌پێچه‌وانه‌ى وڵاتێكى وه‌كو ئێران كه به‌شێكى كه‌مى بودجه‌و داهاتى وڵات له‌سه‌ر نه‌وت دیارى ده‌كات و به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ى بودجه‌و داهاتى ساڵانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر داهاتى سێكته‌ره ئابووریه‌كانى وه‌كو پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزارو بازرگانى دیارى ده‌كات، به‌ڵام له‌داهاتوو پلانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و ده‌بێت داهاتى نه‌وت وه‌ك به‌شێك بێت له‌داهاتى هه‌رێمى كوردستان شان به‌شانى داهاتى سێكته‌ره ئابوورى و خزمه‌تگوزاریه‌كانى تره‌وه، چونكه هه‌رێمى كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌هه‌موو جۆره ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان، هه‌ر له‌ڕووى خاكى جۆراوجۆرى به‌پیت و ئاووهه‌واى سازگارو زۆرى ده‌رامه‌ته سروشتى و كانزاییه‌كان و هێزى كارى مرۆیی شاره‌زاو چالاك، به‌مه‌ش ده‌توانرێت به‌رهه‌مى خۆماڵى وڵاته‌كه‌مان له‌ڕووى چه‌ندایه‌تى و چۆنایه‌تیه‌وه په‌ره‌ى پێ بدرێت، چونكه ئه‌مانه چه‌ندین هه‌ڵومه‌رجى سروشتى و مرۆیی گونجاون بۆ په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ى ئابوورى له‌ناوچه‌كه‌مان .
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پلانیدایه له‌داهاتوو پاڵپشتیه‌كى ته‌واوى وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌بواره‌كانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتوگوزار ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م و داهاتى ناوه‌خۆمان زیاد بكات و پشت به‌به‌رهه‌مى خۆماڵى ببه‌ستین و له‌هه‌مان كاتیش ده‌رفه‌تى كار كردن بۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین .
سه‌باره‌ت به‌بوارى راهێنان په‌ره‌پێدانى تواناى مرۆییه‌وه، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسی وه كرد كه ئێمه له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌ره‌پێدانى مرۆیی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان فه‌رمانگه‌ى (KIPA) مان هه‌یه كه ئه‌م فه‌رمانگه‌یه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و رێكخراوى كۆیكاى وڵاتى كۆڕیا پاڵپشتیه‌كى زۆر ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه‌مان هه‌فتانه خولى راهێنان و په‌ره‌پێدان بۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌بواره جیاوازه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاریش وایه له‌بودجه‌ى ساڵى (2020) حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌یه‌كى باش بۆ ئه‌م بواره ته‌رخان بكات .