2020-06-24 12:32:57
سامان/ به‌ختیار ئاكره‌یى
له په‌راوێزى دیدارى بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و دانیمارك گۆڤارى سامان به پێویستى زانى دیدارێك له‌گه‌ڵ گیرت ماینك باڵیۆزى دانیمارك له عێراق ساز بكات بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه باسى چۆنیه‌تى پێشخستنى پرۆسه‌ى ئابوورى بكات له عێراق كه سوود له ئه‌زموونى دانیمارك وه‌رگرێت .
سامان/ كۆمپانیاكانى دانیمارك ده‌یانه‌وێت له چ بوارێك زیاتر كار بكه‌ن .
وه‌ڵام / خودی كۆمپانیا بڕیار ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێ له چی بوارێك گرنگی پێبده‌ن و كار بكه‌ن به‌ڵام له‌یه‌كچوونێكی ته‌واو له نێوان كۆمپانیاكانی ئێره و كۆمپانیاكانى وڵاتى دانیمارك هه‌یه و پێویسته گرنگى به‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانى بدرێت بۆ نموونه سێكته‌رى كشتوكاڵ و سێكته‌رى پیشه‌سازى و گه‌شتیارى و بازرگانى . له ئێستاشدا حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌مه‌چه‌شنكردنى سێكته‌ره‌كانى ئابوورى كردووه . كۆمپانیاكانی دانیماركی ده‌توانن شاره‌زایی و زانیاری بهێنن بۆ ئێره بۆ نموونه خۆراك و كشتوكاڵ له پێشینه‌ی سێكته‌ره‌كانى ئێمه‌یه و كشتوكاڵ ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه به‌ڵام نه‌ك ته‌نها به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ به‌ڵكو به پرۆسه‌كردن و به‌بازاركردنى. له‌م گه‌شته‌م چوومه سوپه‌رماركێتی رۆیاڵ مۆڵ بینیم له‌سه‌ر ره‌فه‌كان نیوه‌ش به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان نه‌بوو به‌ڵكو زۆربه‌ی هاورده‌كرابوو له توركیا و ئێران، ئه‌مه كارێكى باش نیه و بۆیه ده‌بێ گرنگی به كشتوكاڵی ناوخۆ بدرێت .
سامان/ ئێستا چه‌ند كۆمپانیاكانی دانیماركی لێره كارده‌كه‌ن و ئاسایش و ئارامى هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان بێنه هه‌رێمی كوردستان؟
له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى بیست بۆ بیست و پێنج كۆمپانیاى دانیماركى كار ده‌كه‌ن ، سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئارامى هه‌رێمى كوردستان بیگومان كاری بازرگانی و بزنس ئاسانتر ده‌بێت له شوێنێك كه ئارام بێت ، هه‌روه‌كو ئێستاش ده‌بینین كه هه‌رێمى كوردستان ناوچه‌یه‌كى ئارامه به‌راورد به ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق . زۆر كۆمپانیای گه‌وره‌ی دانیماركی هه‌بووه له عێراق كاریان كردووه وه ئێستاش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان كارده‌كه‌ن. هیوادارین بارودۆخ له عێراق باشتر بێت . ئێمه ده‌مانه‌وێ كۆمپانیای گه‌وره و مامناوه‌ند و بێنین و پێویسته دووربین بین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا كه‌مێك ئاسته‌مه كۆمپانیاى گه‌وره بێنینه عێراق چونكه ره‌وشى عێراق ئاڵۆزه به‌ڵام پێشبینى ده‌رفه‌تی گه‌وره ده‌كه‌ین له عێراق وه گومان له‌وه‌دا نییه هه‌رێمی كوردستانیش به گرنگ ده‌زانین به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه بازاری كوردی و كوردستان فراوانه و گه‌وره و سه‌رنج ڕاكێشه بۆیه كۆمپانیاكان ده‌توانن لێره بزنس بكه‌ن و مه‌رج نییه بنكه‌یان هه‌بێت لێره به‌ڵكو ده‌توانن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خودی كۆمپانیاكانى كوردستان بكه‌ن.
سامان/ ئه‌و 25 كۆمپانیای دانیماركیه‌ى كارده‌كه‌ن له عێراقن یان هه‌رێمی كوردستان؟
هه‌ندێكیان لێره‌ن و هه‌ندێكیان له عێراقن ، به‌ڵام له‌یادتان نه‌چێت دانیمارك وڵاتێكی بچووكه كوردستان وه‌ك هه‌رێم له دانیمارك گه‌وره‌تره. ئێمه زۆر گرنگیمان به كه‌رتی تایبه‌تی داوه و ژماره‌یه‌كی باشی كۆمپانیاكانمان هه‌ن كه ئێستا بووینه‌ته جیهانی و له‌سه‌ر ئاستی جیهان كارده‌كه‌ن, ئێوه هه‌مووتان كۆمپانیا "ماسك" تان گوێ لێبووه وه (نووه‌دن)ئه‌مانه كۆمپانیای هه‌ره گه‌وره‌ن و پێویستیان به پاڵپشتی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك نییه و له‌سه‌ر ئاستى جیهان كارده‌كه‌ن و بوونه‌ته نێوده‌وڵه‌تى .
سامان/ وه‌كو هه‌رێمى كوردستان پێویستیمان به سێ سێكته‌ره كاری تێدا بكرێت ئه‌وانیش كشتوكاڵ و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی، پێشتر ته‌نها پشتمان به‌ته‌نها نه‌وت به‌ستبوو، ئایا له‌و سێ سێكته‌ره دانیمارك ده‌توانێ هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات؟ و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن؟
ئێمه وه‌كو وڵاتى دانیمارك گرنگى به زۆربه‌ى سێكته‌ره‌كان ده‌ده‌ین به بێ جیاوازى ، كشتوكاڵ زۆر گرنگه ده‌بینین هه‌رێمى كوردستان ئاو و هه‌واكه‌ى له‌باره بۆ سێكته‌رى كشتوكاڵ بۆیه زۆر گرنگه داهاته‌كانى له‌و سێكته‌ره زیاتر بكه‌ین . سه‌باره‌ت به كاركردنى كۆمپانیكانمان زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی دانیماركی ته‌نها به‌رهه‌م نافرۆشن بۆ نمونه ئه‌گه‌ر باسی كه‌رتی ته‌ندروستی بكه‌ین یه‌كه‌م جار نه‌خۆشیه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن و دواتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆش ده‌كه‌ن بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ، وه هه‌روه‌ها له زۆر كۆنفرانسیش باسى باشتركردنی كه‌رتی په‌روه‌رده كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلان داده‌نێن بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و هاوكاریان ده‌كه‌ین، بۆ نموونه له هه‌ندێك وڵات سه‌باره‌ت به دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی ئاو كه بۆڕیه‌كان چۆن دابنرێن و له‌كوێ دابنرێن و دواتر چۆن چاكبكرێنه‌وه، له‌دوای ته‌واوبوونی ته‌واوی سیسته‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕاهێنان به هاوبه‌شی ناوخۆیی ده‌كرێت ئینجا ئه‌گه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت بێت كه له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت یان لایه‌نێكی هاوشێوه یان كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت كه‌واته پاكێجێكی ته‌واوه، به‌وشێوه‌یه نییه كه ته‌نها به‌رهه‌م بهێنن و بڵێن ئێوه جێبه‌جێی بكه‌ن به‌ڵكو دوای گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌توانن یارمه‌تی شاره‌وانی بده‌ن بۆ به‌هێزكردنی تواناكانیان له باره‌ی چاككردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ. سه‌باره‌ت به هاوكاریش بۆ هه‌رێمى كوردستان ئێمه ده‌توانین هاوكارى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین و كۆمپانیاكانمان ده‌توانن به هاوبه‌شى كار بكه‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستى به رێكه‌وتنى نێوان كۆمپانیاكان هه‌یه .
سامان/ چه‌ند ساڵه باڵوێزی له عێراق؟ و به‌پێی ئه‌و ساڵانه چۆن له داهاتوو ده‌ڕوانی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنیه‌وه؟
بۆ 10 ساڵی ڕابردوو من باڵوێز بوومه و تائێستا و ئه‌مه‌ش ته‌واو شتێكی نائاساییه، زۆر ئاسته‌مه پێشبینی ئه‌وه بكه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازار نادیاره و پێویسته كۆمپانیاكان ئه‌و بڕیاره بده‌ن به تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن كاری تێدا بكه‌ن، به‌ڵام من پێم وایه له‌یه‌كچوونێكی ته‌واو هه‌یه له پێكهاته‌ی شانده‌كانى وڵاته‌كه‌مان كه دێنه ئێره و كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى زانیومه له‌لایه‌ن حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گرنگی به كشتوكاڵ و ئاو و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و پیشه‌سازى و گه‌شتیارى ده‌درێت و ئه‌مه ڕێك ئه‌و بوارانه‌یه كه كۆمپانیای دانیماركی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن له جیهان، كۆمپانیاكانی دانیماركی به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌ن ئه‌زموون و شاره‌زایی و زانیاری بێنن بۆ ئێره و وه‌ك پرۆسه كاری تێدا بكه‌ن. له ئه‌نجێندای ئێمه‌دایه گرنگی ته‌واو به بواری خۆراك و كشتوكاڵ بده‌ین بۆ هه‌رێمه‌كه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها پشت به نه‌وت نه‌به‌ستن چونكه تاكو پانزه ساڵی دی نه‌وت به‌و شێوه‌یه نامێنێت به‌كارهێنانی وزه له وزه‌ی نه‌وته‌وه به‌ره‌و وزه‌ی به‌رده‌وام (الگاقه المستدامه) ده‌چێت وه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ئه‌و قۆناغه‌ی كه پشت به‌سه‌رچاوه‌كانی تر ببه‌ستن ئێوه پانزه ساڵتان له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن، كشتوكاڵ ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه به‌ڵام نه‌ك ته‌نها به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می كشتوكاڵ به‌ڵكو پرۆسه‌كردنیشی.
وه سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی و تێكچوونی باری ئه‌منی ئه‌مه به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌بوو و و ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ئابووری وه بێگومان له‌سه‌ر ئاكامه‌كانی بزنس . به‌ڵام سه‌باره‌ت به پێشبینی من بۆ داهاتوو منیش وه‌كو ئێوه له‌لام ڕوون نییه به‌ڵام هه‌روه‌ك تێبینی ده‌كرێت ئێستا داعش تێكشكاوه به‌ڵام وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرورستی هێشتا ماوه ، وه نزیك بوونه‌وه‌ش له ڕێككه‌وتننامه نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره.
سامان/ ئایا یه‌كه‌م جاره كۆمپانیا دانیماركی دێن بۆ ئێره؟
له شه‌ش حه‌وت ساڵی ڕابردوو ئه‌مه سێیه‌م شانده دێنه ئێره و هه‌تاكو جاری یه‌كه‌میش كۆمپانیای دانیماركی هاتن و چاویان به خاوه‌ن كۆمپانیای ئێره كه‌وت زۆرینه‌ی ئه‌و كۆپانیانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌فده پێشكه‌شمان كردوون ئه‌وان حاڵی حازر له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن وه هه‌روه‌ها له ته‌واوی عێراقیش وه ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه هاتوون بزانن بزنس گه‌یشتووته چ ئاستێك لێره، وه ئه‌وانی نوێ كه ئێستا هاتوون ئاره‌زوومه‌ندن شه‌ریك بدۆزنه‌وه لێره بۆ داهاتوو بۆ ده‌رفه‌تی بزنس.