2020-06-24 12:28:08
له میانه‌ى واژۆكردنى پرۆتۆكۆڵی لێكگه‌یشتنی نێوان یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی پۆڵۆنیا وه‌كو گۆڤارى سامان به پێویستمان زانى دیدارێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێش ئه‌رێندارسكی سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى پۆڵه‌ندا ساز بكه‌ین كه یه‌كێكه له وه‌به‌رهێنه‌رانى وولاتى پۆلۆنیا كه خاوه‌نى كۆمپانیاى تایبه‌ت به نه‌وت و گازه هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تى هه‌یه به‌گه‌یاندن .
رێكه‌وتی ١/١٠/٢٠١٩ پرۆتۆكۆڵی لێك گه‌یشتنی نێوان یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی پۆڵۆنیا واژۆ كرا ، له‌سه‌ره‌تا دا دكتۆر دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستان هه‌رده‌م له هه‌وڵدانه بۆ فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان له گه‌ل وڵاتانی تر به تایبه‌تیش كۆمپانیاكانی وڵاتی پۆله‌ندای دۆست كه په‌یوه‌ندیه‌كی دێرینمان هه‌یه له‌گه‌ل كۆمپانیاكانیان، هه‌روه‌ها ووتی
ئێمه كۆمپانیاكانی وڵاتی پۆله‌ندا به هاوبه‌شی نزیك له خۆمان داده‌نێین ، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین چاڵاكانه بێنه ناو هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و كوردستان .
بۆ زانینتان هه‌رێمی كوردستان دراوسێی ئه‌و شارانه‌یه كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش خاپوور بوون و زیانی زۆریان پێگه‌یشتوه ، بۆیه كۆمپانیاكانی پۆله‌ندا ده‌توانن به هاوبه‌شی له‌گه‌ل كۆمپانیا كانی كوردستان ئه‌م كاره بكه‌ن. دواى واژۆكردنى پرۆتۆكۆڵه‌كه گۆڤارى سامان دیدارێكى سازكرد و سه‌ره‌تا پرسیارى له به‌رێز ئه‌ندرێش ئه‌رێندارسكی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی وڵاتی پۆڵۆنیا كرد سه‌باره‌ت به واۆژكردنى ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنه و ئه‌و گوتی:
سوپاسی رێكخه‌ران و یه‌كێتى ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، ئێمه له وڵاتی پۆڵۆنیا له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو په‌ره‌مان به ئابووری وڵاته‌كه‌مان دا ئێستا یه‌كێكین له وڵاته به‌هێزه‌كان له رووی ئابوورییه‌وه، له چه‌ندین سێكته‌ر پێشكه‌وتوین ده‌توانین یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین.
سه‌باره‌ت به پێدانى ڤیزه به بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى پۆڵه‌ندا بكه‌ن سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى گوتى : ئێمه له ساڵی 2005 ه‌وه ڤیزا پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بێن له‌گه‌ڵ بازرگان و خاوه‌نكارانى ئێمه دیدار و كۆبوونه‌وه ساز بكه‌ن ، ئێمه هانی بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی خۆمان ده‌ده‌ین بێنه هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌م كۆبوونه‌وه دوو قۆڵیه‌ى ئه‌مرۆش ئاماژه‌یه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كان، به واژووكردنی ئه‌م یادداشته په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌چنه قۆناغێكی نوێ.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى هاوكاریكردن و هاندانى كۆمپانیاكانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى پۆڵه‌ندا گوتى : هه‌روه‌ك ده‌زانن وو‌ڵاتى پۆڵه‌ند له ئاستێكى زۆر به‌رزدایه له رووى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ، بۆیه ئێمه باشترین ئامێر و كۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌مان ده‌هێنین بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى كارى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن. هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى ووڵاتانى پێشكه‌وتوو ده‌یه‌وێ له رووى پیشه‌سازى و كشتوكالأ پێشكه‌وێت ئێمه له په‌یوه‌ندیكردنمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وو‌ڵاتى پۆڵه‌نده و یه‌كێتى ژووره‌كانى پێشه‌سازى و بازرگانى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵانى داهاتوو كۆمپانیا و بارزگانانمان بێن لێره كار بكه‌ن یارمه‌تى حكومه‌ت و خه‌ڵك كوردستان بده‌ن بۆ گه‌شه‌كردنى ره‌وشى ئابوورى و بارزگانى و كشتوكالأ.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا ده‌توانن كاڵاكانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرن و چۆن ده‌رواننه بازارى هه‌رێمى كوردستان ؟ سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان بازارێكی گه‌وره‌یه بۆ كاڵاكانی ووڵاتی پۆڵه‌ندا و باسی له‌وه‌شكرد به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین كاڵاكانمان بهێنینه هه‌رێمى كوردستان .
سه‌باره‌ت به رێژه‌ى كۆمپانیاكانیان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق چه‌نده ؟ سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى پۆڵه‌ندا گوتى ئێمه وه‌كو وو‌ڵاتى پۆڵه‌نده 10 كۆمپانیامان هه‌یه له عێراق كار ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئیستا هیچ كۆمپانیایه‌كمان نییه له هه‌رێمى كوردستان كاربكات و من ئه‌وه‌م زۆر پێناخۆشه به‌ڵام به‌ته‌كید دواى واژۆكردنى ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌ى له نێوان ئێمه وه‌ك ژوورى بازرگانى وو‌ڵاتى پۆڵه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ژووره‌كانى پێشه‌سازى و بارزگانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رگا بۆ كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌مان ده‌كرێته‌وه و بازرگانه‌كانى خۆمان هانده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بێنه هه‌رێمى كوردستان كارى بازرگانى بكه‌ن چونكه ده‌زانین حكومه‌تى هه‌رێم و بازرگان و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان گرنگى زیاتر به كه‌رتى بارزگانى و پیشه‌سازى ده‌ده‌ن .