با حكومه‌ت جدی بێت له‌ گرنگیدانی به‌رهه‌می ناوخۆ

با حكومه‌ت جدی بێت له‌ گرنگیدانی به‌رهه‌می ناوخۆ




2020-06-22 15:42:09



ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو و له‌ هه‌شت كابینه‌ی پێشوودا له‌ ته‌واوی كارنامه‌كانی یه‌ك به‌دوای یه‌كی ئه‌م كابینانه‌ هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی گرنگیدان به‌ كه‌رتی ناوخۆ و ساخ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان‌ و هاوكاری كردنی وه‌به‌رهێنه‌ران درابێت، به‌لام به‌ ڕاده‌یه‌ك زۆر كه‌م كه‌ شایه‌نی باس كردن بێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ نه‌چوونه‌ واری جێبه‌جێكردن، سالانه‌ به‌ ملیاردها دۆلارپاره‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌ هۆی هاورده‌ كردن ده‌چێته‌ ده‌روه‌و. ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی ئه‌و كاڵانه‌ی هاورده‌ ده‌كرێن سه‌د‌ا 75%ی له‌ ڕووی كوالێتیه‌وه‌ له‌ خراپترین ئاست دان. كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ڕیزدار مه‌سه‌رور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌ كارنامه‌یه‌كی ده‌وله‌مه‌ند و تێر وته‌سه‌ڵ بۆ ڕای گشتی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ڕوو، تا ئێستاش له‌ زۆر ڕوویه‌وه‌ خه‌ڵكی هه‌ڕیمی كوردستان بینه‌ری ئه‌و به‌ڵێنان و ڕۆژ به‌رۆژ به‌رجه‌سته‌ بوونی بڕگه‌كانی ئه‌و كارنامه‌یه‌ له‌ واقعدا به‌رجسته‌ ده‌بن، به‌ڵام گرینگیدان به‌ به‌رهه‌می ناوخۆ و دامه‌زراندن كارگه، به‌تایبه‌ت ئه‌و كارگانه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ كه‌رتی گشتوكال پێویستیه‌كی زه‌رووری و ئه‌رێنینه‌ بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم و هاندانی جوتیارن و خاوه‌ن كێلگه‌كانی په‌ڵه‌وه‌ر، كوردستان له‌ ڕووی كشتوكاله‌وه‌ خاوه‌ن جوگرافی و كه‌شه‌وهه‌وایه‌كی باش و له‌باره‌و له‌و ڕوویه‌شه‌وه‌ گرنگیدان به‌ كه‌رتی كشتووكال و ساخ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جۆتیاران جیا له‌وه‌ی هانده‌رێك ده‌بێت بۆ به‌ره‌پێشچوونی ئه‌و كه‌رته‌، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پشت به‌ستن به‌ هاورده‌ كردنی بیانی كه‌م بكرێته‌وه‌ و چیتر پاره‌ و سامانی هه‌رێم بۆ ئه‌و پێداویسته‌ ناوخۆییانه‌ كه‌ له‌ خراپترین ئاستی كواڵێتیدان، نه‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌گه‌ر كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌تایبه‌ت بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌ و پێشخستنی كه‌رتی كشتوكال به‌ ته‌واوی بخرێته‌ واری جێبه‌ جێكردن، كوردستان له‌ ڕووی شێوازی دانیشتوانه‌وه‌ گۆرانكاری جدی به‌سه‌ر دێت و شه‌پۆڵی كۆچكرد له‌ لادێه‌كان بۆ شار و شارووچكه‌كان ده‌وه‌ستێت وبه‌ پێچه‌وانه‌ ناوچه‌ كوندنشینه‌كان دیسان پر جۆش خرۆش دبنه‌وه‌ و ڕێژه‌ی بێكاری له‌ هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زێت و بگره‌ ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌خساندنی هه‌ڵی كار له‌ شار و شارووچكه‌كان، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت چه‌ بكه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێن و بڕگه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ناوخۆ له‌ كارنامه‌ی چوار ساڵی حكومرانی خۆیدا جێبه‌جێ بكات، به‌ بڕوای من ئه‌زموونی ڕابردووی ‌ كابینه‌كانی پێشوو له‌ زۆربه‌ی وه‌زراته‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌زارتی كشتووكاڵ شكست خواردوو بووه‌، له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا پێویسته‌ ته‌وواوی ئه‌و به‌ناو ڕاوێژكارانه‌ی زیاتر له‌ دوو ده‌یه‌ ده‌بێت، به‌ناوی ڕاوێژكار كورسی وه‌زاره‌تیان داگیر كردووه‌ وه‌لا بنرێن، بۆ به‌هێز كردن و جێبه‌جێكردنی په‌رپێدانی كه‌رتی ناوخۆۆ، ده‌بێت سوود له‌ ڕاوێژكاری بیانی وه‌ربگیرێت به‌ تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ سه‌ركه‌وتوون له‌ ڕوویه‌وه‌.له‌ هه‌نگاوی دووه‌م ده‌بێت حكوومه‌ت ده‌ستی ئه‌و بازرگانانه‌ كورت بكات كه‌ وه‌ك مافیا  به‌ چه‌قوو كه‌وتوونه‌ته‌  جه‌سته‌ی ئه‌و نیشتیمانه‌ و بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ داتا و زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی و جۆر شێوازی هاوده‌كردنیان بخه‌نه‌روو، بازاڕه‌كانی هه‌رێمیان پڕ كردووه‌ له‌ كه‌ره‌سته‌ و كالا و خۆراك جۆراوجۆری بیانی، كه‌ له‌ لایانه‌ ئه‌رێنیه‌كه‌ی ته‌نیا خۆیان به‌ ملیۆنان دۆلار لێی سوود مه‌ندده‌بن و له لایه‌نی  نه‌رێنشیدا به‌ فیڕۆدانی سامان و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی هه‌ڕیمه‌ و نه‌خۆش و وێران كردنی جه‌سته‌ی تاك به‌ تاكی خه‌لكی هه‌ڕیمی كوردستانه‌ به‌و ماده‌ و كه‌رسته‌ خراپ و به‌سه‌رچووانه‌ كه‌ هرگیز خۆیان به‌ خۆردی منداڵه‌كانیان ناده‌ن، ئامانجی نووسینی من له‌و بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌ به‌ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكال و كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ لایه‌نی كه‌م ئاگاداری خزم و كه‌س وكاری خۆم كه‌ دانیشتووی گووند بوون ئێستا سه‌دا 80ی یان به‌ هۆی نه‌مان په‌یا نه‌بوونی بژێوی ژیان له‌ لادێ ڕوویان كردووته‌ شار. ئه‌گه‌ر له‌ ڕووی كشتوكال وپه‌ڵه‌وه‌ر نموونه‌یه‌ك بێنه‌مه‌وه‌ وه‌ك چاكسازی و حككومه‌ت به‌ نیاز بێـت ئه‌نجامیبدات. با له‌ وه‌ستاندنی هاورده‌ كردنی گۆشت و مریشكی بیانی ده‌ست پێبه‌كات كه‌ نه‌ دڵنیایی هه‌یه‌ له‌ ڕووی ته‌ندرووستی و چۆنیه‌تی هاورده‌كردنی و نه‌ ئێمه‌ش پێویستیمان به‌و خۆراكه‌ ناته‌ندروستیانه‌ هه‌یه‌. من دژی هاورده‌ كردن نیم به‌ڵام به‌ مه‌رجێك سنوردار بێت و كاریگه‌ری نه‌خاته‌ سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆ. هاورده‌ كردن كاتێك باش و پێویسته‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی له‌ ناوخۆ ئه‌سته‌م بێت، ئه‌گه‌ر ڕیژه‌یه‌كش بۆ هاورده‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت له‌و به‌رهه‌مه‌ بیانیه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆل كردنی بازار و به‌هێز كردنی خاڵه‌ سنوورییه‌كان له‌ وه‌ڕگرتنی گومرگ با ڵه‌ ڕووی كوالێتیه‌وه‌ له‌ به‌رزترین ئاست دابێت. زۆر جار له‌ زۆربه‌ری سه‌رچاوه‌و و‌ به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ناوخۆ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی جۆتیاران و خاوه‌ن په‌ڵه‌وه‌ڕگاكان ئه‌نجام ده‌درێت، باس له‌ توانایی سه‌د له‌سه‌دی دابین كردنی پێداویستی ناوخۆیی به‌تایبه‌ت مریشك و هێلكه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن خاوه‌ن كێڵگه‌كانه‌وه‌. ئه‌ی بۆچی كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوخۆ ئه‌م ئاماده‌ییه‌یان تێدابێت بۆ دابین كردن و بگره‌ هه‌نارده‌ كردنی پێداویستی ناوخۆو چه‌ند بازڕگانێكی سوود مه‌ند ده‌بێت یاری به‌ ژێرخانی ئابووری وڵات بكه‌ن.من له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارم به‌ ده‌یان جار دووای چه‌ند مانگ هیلاك بوون و چاوه‌ڕوانی خاوه‌ن په‌له‌وه‌ڕی مریشك دواجار مه‌منوون ته‌نیا پاره‌ی خه‌رج كراویان بێـته‌وه‌ ده‌ست، به‌ گووته‌ی خۆیان حاشا له‌ قازانج، به‌ ده‌یان جار چه‌ندین ملیۆن دینار به‌ هۆی ساخ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان زه‌ره‌مه‌ند بوونه‌. هۆكاركه‌شی ڕوون ئاشكرایه‌ كه بازار له‌ده‌ست بازڕگانانی سوودمه‌نده‌ به‌ هاورده‌ كردنی خۆراكی بیانی. ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بیه‌وێت زۆر به‌ ئاسانی ئه‌توانی ڕیگری له‌و كێشانه‌ بكات به‌ بێی ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌و بازڕگانه‌ ( خۆشه‌ویستانه‌‌) بڕه‌نجێنێت. حكوومه‌ت جووگرافیای هه‌ڕیم به‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا دابه‌ش بكات و بازڕگانان ناچار بكات له‌ جیاتی هاورده‌ كردن به‌رهه‌می بیانی چه‌ند سه‌ربڕخانه‌یه‌ك مریشك له‌ ناوچه‌ دیاری كراوه‌كان دابمه‌زرێنن و یاسایه‌كیش بۆ خاوه‌ن په‌ڵه‌وڕگاكان دیار بكات له‌ ڕووی ستانده‌رت په‌روه‌رده‌ كردنی په‌ڵه‌وه‌ڕ و هه‌ر‌وه‌ها نرخێكی جێگر بۆكیلۆیه‌ك مریشك دیار بكات له‌لایه‌ن سه‌ر بڕخانه‌كانه‌وه‌ به‌ جۆرێك قازانجی خاوه‌ن په‌ڵه‌وه‌ڕ هه‌میشه‌ و له‌ هه‌ر دۆخێك بمینێت و سه‌ربرخانه‌كان دوای خاوین كردن و ئاماده‌ كردن بۆ بازاڕ به‌ نرخی دیاری كراو، ڕۆژانه‌ مریشك و نوێ و ته‌ندروست كه‌ هه‌موولایه‌ك لێ سوودمه‌ند ده‌بن ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان هه‌ڕیم و بگره‌ ده‌روه‌ی هه‌ڕیمیش بكه‌ن. ئه‌و نموونه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی  كه‌رته‌كانی دیكه‌ حكوومه‌ت ده‌توانێت سه‌رمایه‌دار و بازڕگانان ناچار بكات هانده‌ر بن بۆ به‌هێز كردن و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ناوخۆ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك زه‌رمه‌ند بێت. 

فه‌خری حاچك نزاری