هەروەك جولیان میرسیلی لەتوێژینەوەیەكدا نمونەی قەیرانی دارایی كۆماری ئیرلەنداو رۆڵی راگەیاندن لەئیدارەدانی ئەو قەیرانەدا رووندەكاتەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە راگەیاندن پێویستە رۆڵی پاسەوانی دەرگا ببینێت لەچاودێریكردنی قەیرانیی دارایی كە لەئیرلەندا نەیتوانی ئەو رۆڵە ببینێ تا كاتی لەدەستدانی ژێڕخانی ئابووریی و بازرگانی وڵات، هەروەها نمونەی وڵاتانی ئەرجەنتین و سویسراو ئەڵمانیاو ئیسپانیا دەهێنێتەوە كە دامەزراوەكانی راگەیاندن نەیانتوانی ئاگاداركردنەوەی پێویست بدەن بەر لەروودانی هەڵاوسان و تێكشكانی ئابووری. میرسڵ، پێیوایە كە راگەیاندنی ئەهلی و سەربەخۆ بەبەراورد بەراگەیاندنی دەوڵەت دەتوانێت رۆڵی زیاتر ببینێت لەئیدارەدانی قەیرانەكانداو بەتایبە قەیرانی دارایی، كە گرنگترین هۆكارەكانیشی گەراندۆتەوە بۆ ژێرخانی ئابووری راگەیاندنی سەربەخۆ كە پشت ئەستورە بەبازرگانیی و ئابووری باشی كۆمپانیاو بازرگانان، چونكە بەشێكی زۆری ئەو راگەیاندنیانە خاوەندارێتیان بۆ سەرمایەداران و بازرگانان دەگەڕێتەوە، جگەلەوەی دەبنە سەرچاوەیەكی باشی ریكلامكردن و داهاتی ئابووری ئەو راگەیاندنیانە، بەڵام بەپێچەوانەوە راگەیاندنی دەوڵەتی كەمتر پێویستی بەو بازاڕە ئابوورییە هەیە.
گوراڤ میشرا لەراپۆرتێكدا باس لەوە دەكات كە لەكاتی قەیرانەكاندا راگەیاندنی كۆمەڵایەتی رۆڵی گرنگ دەگێڕێت لەدروست و بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریی و ئاگاداركردنەوەی بارودۆخی نەخوازراو بەڵام بۆ راگەیاندنی كۆمەڵایەتی ئەستەمە بتوانێت، بارودۆخی قەیرانەكان رێكبخات لەئیدارەدانیان، وەكو هەواڵی بەپەلەو خێرا راگەیاندنی كۆمەڵایەتی رۆڵی زۆری دەبێت بەڵام بۆ قۆناغەكانی دواتر بەتایبەت قۆناغی شیكاریی هەواڵی زیاتر فۆرمەكانی دیكەی راگەیاندنو بەتایبەتیش تەلەفزیۆن و رۆژنامەو وێب سایتەكان دەتوانن رۆڵی جدی بگێڕن. ئەوەش روونكراوەتەوە، كە ئاگاداركردنەوەی جەماوەر لە ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانەكان و بەتایبەتیش قەیرانە مرۆیی و ئابووریی و ئەمنییەكان، بەیەكێك لەئەركەكانی راگەیاندن هەژمار دەكرێت، بەئامانجی هۆشیاركردنەوەی جەماوەرو وەرگران لەزانیارییەكانی پەیوەست بەقەیرانەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ قەیرانەكان.
رووماڵی راگەیاندن بۆ قەیرانەكان:
بەشێوەیەكی گشتی پسپۆڕان كۆكن لەسەرئەوەی كە راگەیاندن لەكاتی سەرهەڵدانی قەیرانەكاندا، ئەركی جیاوازی دەكەوێتە ئەستۆ، لەگرنگترین ئەو ئەركانەش:.
1-بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان: لەم قۆناغەدا راگەیاندن بەپێی خواستی جەماوەرو هەنگاو بەهەنگاو زانیارییەكان دەربارەی قەیرانەكان بڵاودەكاتەوە بەئامانجی هۆشیاركردنەوەی وەرگران لەقەیرانەكان.
2-شیكردنەوەی زانیارییەكان: لەمجۆرە رووماڵانەدا راگەیاندن شیكردنەوەی ورد بۆ رەهەندە جیاوازەكانی قەیران دەكات و لە ڕەگوڕیشە و هۆكارەكانی سەرهەڵدانی قەیران دەكۆڵێتەوە.
3-خۆپاراستن: لەمجۆرە رووماڵانەدا راگەیاندن تەنیا بەرووماڵكردن ناوەستێت بەڵكو زانیاریی زیاتر دەربارەی قەیرانە هاوشێوەكان و شێوازی خۆپاراستن و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانەكان دەگەڕێت و زانیاریی بەوەرگران دەدات، هەروەها ڕێكارەكانی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكانی قەیراندا دەخاتەڕوو.
 هەروەكو دیكنسون، روونیدەكاتەوە لەكاتی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەساڵی (2008)دا راگەیاندن لەزۆربەی رووماڵەكانیاندا لایەنگیریان دەكرد لەبڵاوكردنەوەی زانیاریی و راپۆرتەكانی پەیوەست بەقەیرانەكان، ئەوەش كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر وەرگران و ناتوانن زانیاریی دروست و فاكتەكانیان دەربارەی قەیرانەكان پێ بگات. هەروەكو پەیامنێرەكان نەیانویستووە پێشبینیەكان بگەیەنن بەجەماوەر ئەوەش وایكردووە جەماوەر زانیاری كەمی دەربارەی قەیرانەكان هەبێت. هەروەكو پێیوایە كە پێویستە پەیامنێران هاوسۆزی جەماوەربن و دووركەونەوە لەلایەنگیركردن لەكاتی بڵاوكردنەوەی زانیارییەكاندا دەربارەی رووداوی قەیرانەكان و چەمكە ئابوورییەكان و هەواڵەكانی پەیوەست بەكۆمپانیاكان. ئەو شكستەی راگەیاندن لەئەمریكا رووبەروی بۆوە لەسەر شكستهێنانی كەرتی بازرگانیی و پیشەسازیی پەیوەندیدار نەبوو بە كەمی زانیاریی راگەیاندن بەڵكو پەیوەست بوو بە گرنگینەدانی راگەیاندنی بەقەیرانەكە.
شێوازەكان و ستراتیژیەتی راگەیاندن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران:    
لەكاتی سەرهەڵدان و بوونی پەیران، راگەیاندن ستراتیژیەتی تایبەت بەخۆی پەیڕەو دەكات، بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانەكان، یان دروستكردنی كاریگەریی ئەرێنی بۆ كەمكردنەوەی قەیرانەكان، بەشێك لەپسپۆڕان جەخت لەوە دەكەنەوە ئەگەر راگەیاندن ستراتیژیەتی نەبێت بۆ كاتی ئیدارەدانی قەیرانەكاندا، ئەوا رۆڵی نەرێنی دەبینێ بەتایبەت لەكاتی روبەرووبونەوەی قەیرانەكاندا لەوڵاتدا، بەم جۆرە باسی لەستراتیژیەتەكانی راگەیاندن كردووە لەكاتی قەیراندا:
1.    ستراتیژی شاردنەوە: ئەم ستراتیژە پەیوەستە بەهەوڵی لایەنە دەرەكییەكان بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی دەربارەی قەیرانەكان، بۆیە لەم قۆناغەدا راگەیاندن بەئامانجی نەدركاندنی زانیاریی پەیوەست بەقەیرانەكان پەنا بۆ ستراتیژیەتی شاردنەوەی زانیارییەكانی پەیوەست بەقەیرانەكان دەدات.
2.    ستراتیژی یاسایی: ئەم ستراتیژە لەسەر پشت بەستن بەرای كەسانی پسپۆڕ لەیاسا بەستراوە، بەجۆرێك بۆئەوەی هەموو بەرپرسیارێتییەك نەخرێتە سەر دەوڵەت، لەو تۆمەتانەی كە ئاڕاستەی دەكرێن.
3.    ستراتیژی وەڵامدانەوەو بەرگری: لێرەدا بەرگرینامەیەكی گشتگیر بە بەشداری پێكردنی راوێژكارو پسپۆڕانی قەیرانەكان بەزانیاریی راست و دروست ئامادە دەكرێت و و لەڕێی وتەبێژی فەڕمی دەوڵەتەوە لەكاتی پێویستدا دەخرێتەڕوو.
4.    ستراتیژی بەرگری هێرشبەرانە: لەم قۆناغەدا راگەیاندن هەوڵەكانی دەوڵەت بەئاڕاستەی ئەرێنی بۆ رووبەروبونەوەو ئیدارەدانی قەیرانەكان دەقۆزێتەوەو لەو رەهەندەشەوە هەوڵی دروستكردنی رایگشتی دەدات.
هەروەك چۆن پیتەر ئۆنێل، پێیوایە كە پێویستە سەرنوسەران و بەڕێوەبەرانی دامەزراوە راگەیاندنییەكان بزانن كە پلان و ستراتیژی راگەیاندنیی چییەو بۆچی دەبێ گەشە بەپلان و ستراتیژییە راگەیاندنییەكان بدەن و جێبەجێیان بكەن، كە سەبارەت بە راگەیاندن لەبەرئەوەی قەیران كیشەیەكی گەورەیەو چەندین كێشەی تر لەگەڵ خۆیدا دروست دەكات بۆیە پێوست دەكات راگەیاندن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكان ستراتیژی هەبێت. ئامانجی ستراتیژیی راگەیاندنیی بۆ قەیران بریتییە لەئاگاداركردنەوەی جەماوەرو رایگشتی دەربارەی رووداوەكان و پێدانی سیستەمی سەلامەتی بەجەماوەر و بەدەستهێنانی متمانەی گشتیی و پاراستنی ناووناوبانگی دامەزراوە راگەیاندنییەكانیش یەكێكی ترە لەئامانجەكان. ئەوەش لەپێناو:
1.    جێگیركردنی متمانەی گشتی بە دامەزراوەكانی راگەیاندن، لەپێناو باوەڕكردنی جەماوەر بەهەولەكانی دەزگاكانی راگەیاندن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانەكان.
2.    بانگەشەكردن بۆ وەڵامی ئەرێنی بۆ پڕۆگرامەكانی وەڵامدانەوەو ئامادەكاریی و بچووكردنەوەی كێشەكان لەكاتی قەیرانەكاندا لەرێگەی راگەیاندنوە.
3.    خستنەڕووی زانیارییە پێویستەكان بۆ هەموو جەماوەر دەربارەی قەیرانەكان.
4.    دروستكردنی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ئەو كەسانەی قەیرانەكان كاریگەریی زۆری لەسەر دروستكردوون.
ستراتیژیەتیی كاریگەری راگەیاندنیی پێویستە هاوكاری بێت لەئیدارەدانی قەیراندا، كە ستراتیژییەكان هەم كاریگەرییان لەسەر دامەزراوە راگەیاندنییەكان و هەم لەلایەكی ترەوە لەسەر كۆمپانیاو ناوەندە بازرگانییەكان دەبێت، كە بەشێوەیەكی گشتی لەم خاڵانەی خوارەوە پێكدێن:
1.    دیاریكردنی ئەو قەیرانانەی ئەگەری روودانیان هەیەو دوورخستنەوەی ئەگەرەكان.
2.    دیاریكردنی ئامانجەكان ( ئامانجە راگەیاندنییەكان).
3.    دیاریكردنی ئەو توێژەی قەیرانەكە كاریگەری لەسەر دروست دەكات.
4.    دیاریكردنی توانستیی مرۆیی و ماددیی و هونەری بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژی قەیرانەكە.
5.    دیاریكردنی گوتاریی راگەیاندنیی دیاریكراو دەربارەی قەیرانەكە.

" />

ڕۆڵی ڕاگەیاندن و لە بەڕێوەبردنی قەیرانەكاندا

2020-06-22 15:31:02

پ.ی.م.هەردەوان مەحمود كاكەشێخ
ڕاگەیاندن هەستیارترن ئامرازی ستراتژییە لە کاتی سەرهەڵدانی قەیراندا، چونكە دەتوانێت بەشوێن سەرچاوەی قەیراندا بڕوات و هۆکار و ڕێگەچارەی گونجاوی بۆ بخاتەڕوو. بەواتایەكی دیكە دەکرێت ڕاگەیاندن هەم سەرچاوەی قەیران و هەم هەوێنی چارەسەرکردنی لە کۆمەڵگەی خۆی بێت و، یەکەمین ئامرازه‌ کە هەواڵ و داتاکان دەخاتە بەر دەستی خەڵك، لەهەمانکاتدا شرۆڤەی خۆیشیانی بۆ زیاد دەکەن، کە لە ئاراستەکردنی ڕای گشتیدا گرنگیی تایبەتی هەیە. لەم سۆنگەیەوە لەچەند تەوەرێكدا ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی قەیرانەكاندا دەخەینەڕوو:
راگەیاندن و ئیدارەدانی قەیران:
راگەیاندن، بەیەكێك لە ئامرازە گرنگەكان دادەنرێت كە زۆرێك لە حكومەتەكان لە دنیادا لەكاتی سەرهەڵدانی قەیرانەكاندا پەنای بۆ دەبەن، و هاوكاتیش ستراتیژیەتی درێژخایەنی راگەیاندن دادەنێن بەهاوكاری دامەزراوەكانی راگەیاندن لەوڵاتدا بەئامانجی رووبەروبونەوەی قەیرانەكان.
جاستن فوكس لەوتارێكی زانستیدا روونیكردۆتەوە كە راگەیاندن و داهێنانە تەكنۆلۆژییەكان هەروەك چۆن كاریگەرییان لەسەر بازرگانیكردن و مۆدێلەكانی بازرگانیكردن دروستكردووە، بەهەمان شێوە رۆڵی زۆریان هەبووە لەئیدارەدانی ئەو قەیرانە دارایی و بازرگانیانە لەماوەی ساڵانەی رابردوودا سەریان هەڵداوە، بەتایبەتی لەساڵی (2007)ـەوە كە بەسەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانە داراییەكان دانراوە، راگەیاندنی ئابووری چەندین ریپۆرتی دەربارەی بارودۆخەكان و ئاگاداركردنەوەی دەرئەنجامی ئەو كێشانەی روویانداوە، بەتایبەتیش مەترسی هەرەسهێنانی سیستەمی ئابووری بەشێوەیەكی گشتی بڵاوكردووەتەوە.
هەروەها راگەیاندنی نائابووری رۆڵی جیاوازی بینی لەئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان لە مەترسییەكانی قەیرانی دارایی بەتایبەت كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان. هەرچەندە بەهۆی تازەبوونی قەیرانەكەو نەبوونی ئەزموونی دەزگاكانی راگەیاندن و سەرنوسەرانی هەواڵ بەتایبەتیش تێنەگەیشتنیان لە"قەیرانی قەرزی بازاڕ" بەیەكێك لەو ئاستەنگانە دانراوە كە رۆڵی راگەیاندنی بەھێزكردبوو لەئیدارەدانی قەیرانەكاندا.