
2020-06-22 15:11:22
رێكەوتی ٣١/٣/٢٠٢٠ لە باڵاخانەی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر مەراسیمی بەخشینی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بۆ نەخۆشی كۆڕۆنا بەرێوەچوو كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵسا بە دابین كردنی حەوت ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بۆ فەرمانگەی تەندروستی هەولێر سەرەتا دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند كە ئامانجی ئەم كارە هاوكاری كردنی سێكتەری تەندروستیە تاكو بتوانین بە هەموو لایەك ئەم بارودۆخە تێپەڕێنین دواتر دكتۆر دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سوپاسی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر كرد و هیوای خواست بتوانن بەردەوام بن لە هاوكاریەكان