2020-06-22 15:05:18
كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابووریه‌كانیى له‌سه‌ر ته‌ندروستى و بوارى بژێوى هاوڵاتیانى كوردستان سه‌خت و ئه‌سته‌م بوو ، سوپاس بۆ خواى گه‌وره و مهیره‌بان كه توانیمان به پاڵپشتى و متمانه‌ى خه‌ڵك و حكومه‌ت ؛ له تێپه‌ر بوونى رۆژه سه‌خته‌كان نزیك بینه‌وه. ئێمه له یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان كه به‌پێى یاسا چه‌ترى كه‌رتى تایبه‌تین به‌پێویستى ده‌زانین سوپاسى بازرگانان و پیشه‌سازیكاران و پیشه‌وه‌رانى كوردستان بكه‌ین كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ى له ماوه‌ى رابردوو دا دووچارى بوون به‌ڵام دڵسۆزانه و نیشتمان په‌روه‌رانه له خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بوون و رێگه‌یان نه‌دا قه‌یرانى خۆراك و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى هاوڵاتیان دروست ببێت .یه‌كیتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان هه‌رله سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ( كۆڤید 19) دا هانى بازرگانه‌كانى دا بۆ هێنانى خۆراك و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى هاولاتیان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان توشى قه‌یرانى كه‌م خۆراكى و گران بوونى بازار نه‌بێت ،ئه‌مه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوویى جێ به‌جێ كرا كه به هاوكارى و هه‌وڵى جوامێرانه‌ى بازرگانان بوو كه هاتنه مه‌یدان و رۆڵى خۆیان بینى ، ژووره‌كانى بازرگانى نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دیناریان له بودجه‌ى خۆیان خه‌رج كرد بۆ كرینى ئامێر و پێداویستى پزیشكى و دابین كردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراك و هاوكارى رێكخراوه خێرخوازه‌كان و خه‌ڵكانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت .
هه‌روه‌ها سوپاسى گشت هێزه ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه و پۆلیس و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى تر ده‌كه‌ین كه له‌م بارودۆخه‌دا دڵسۆزانه رۆڵى خۆیان گێرا هاوكات سوپاسى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى
ئه‌نجومه‌نى كارگێرى و فه‌رمانبه‌رانى یه‌كێتى ژووره‌كان و ژووره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهوك و هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین كه له‌م بارودۆخه ترسناكه‌دا به‌رده‌وام ئاماده‌بوون له ژووره بازرگانیه‌كان كه به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵسان بۆ ئاسانكاریى جوڵه‌ى بازرگانى و هاورده‌كردنى خۆراك و به‌شدارى كردنیان له لێژنه‌ى تایبه‌ته‌كانى حكومه‌ت له بۆردى خۆراك كه به‌رده‌وام راو سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاره‌كانیان ئاراسته‌ى ژووره‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆرۆنا له‌پارێزگاكان كردوه .
به‌گرینگى ده‌زانین له قۆناغى (B) دا دیراسه‌یه‌كى وورد و زانستى ئاماده بكه‌ین به هاوكارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و گشت سێكته‌ره‌كانى تر‌ى كه‌رتى تایبه‌ت و زانكۆكان و رێكخراوه ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر لێكه‌وته و ده‌ره‌نجامه‌كانى بارودۆخى نه‌خۆشى (كۆڤید 19) له رووى ئابوورى و دارایى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته به‌رده‌ستى به‌رپرسان و لایه‌نى په‌یوه‌ندى دار له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو بتوانین به كه‌مترین زیان سه‌ركه‌وتووانه قۆناغى (B) تێپه‌رێنین هه‌روه‌كو چۆن توانیمان قۆناغى (A) تێپه‌رێنین.
یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى
وپیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان
26/4/2020