سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان بەشداری كرد لە كۆبونەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەبەرهێنەران

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان بەشداری كرد لە كۆبونەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەبەرهێنەران




2020-02-12 16:47:26


 

رێكەوتی ٢٨/١/٢٠٢٠ بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەبەرهێنەران و سەرمایەداران كۆبویەوە

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ سه‌ره‌تای
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت تێیدا ئامادەبوو، رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌وڵماندا ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌جۆر بكه‌ین و ته‌نها پشت به‌ نه‌وت و گاز نه‌به‌ستین، به‌ڵكو له‌ سه‌رجه‌م كه‌رته‌ جیاوازه‌كان وه‌به‌رهێنان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان سوودی لێوه‌ربگرن.

دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆبونەوەكە بوو.