‎دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و وەزیری شارەوانی

‎دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و وەزیری شارەوانی




2019-09-22 18:54:43


 

‎رێكەوتی ٢٥/٧/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بەیاوەری ملا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و سەركەوت بەزاز و سەدرەدین كەمال و كەریم مستەفا و ماجد جلال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و شڤان عبدالرحمن ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكان و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی یەكێتی ژوورەكان بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەكار بوونی سەردانی بەرێز ساسان عونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاریان كرد، لەدیدارەكەدا باسیان لە كێشە و گرفتەكانی كەرتی پیشەسازی كرد