دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و كونسلی هەنگاریا

دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و كونسلی هەنگاریا




2020-01-06 13:15:40


رێکەوتی 5/12/2019 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پێشوازی كرد لە ئیشتڤان ئیمری کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەولێر ،

سەرەتا وێرای بەخێرهێنان ئاماژە بە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هەنگاریا کرا، کونسوڵی هەنگاریا باسی لە کارەکانی کرد لە ماوەی رابردوو و ئاماژەی بەوەدا دەیانەوێت لە ماوەی داهاتوو کۆمپانیاکانیان بێننە هەرێمی کوردستان و کار و پرۆژە ئەنجام بدەن، هەروەها باسی لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کورستان کرد کە
گەشەسەندنی باشی بە خۆیەوە بینیوە،

لە بەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی ژوورەكان گوتی هیوادارین لە ماوەی داهاتوو کارێکی باش بۆ کوردستان بکەین، هەروەها گوتی من دڵنیام بازرگانانی ئێمە دەتوانێت سوود لە هەنگاریا وەربگرێت بە تایبەتی لە سێکتەری کشتوکاڵ،

ئاماژەی بەوەشکرد هیوادارین لە ماوەی ساڵی داهاتوو شاندێکی بازرگانی هەنگاریا سەردانی هەرێم بکەن و دیدار لەگەڵ بازرگانانی خۆمان ساز بکەن و ئامادەی هەموو جورە هاوکاری و هەماهەنگیەکین،
شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ملا مجید سورچی و سۆران ئەبوبكر جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و سەدرەدین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر ئامادەی دیدارەكە بوون .