توركیا / سەردانی شاندی ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ ژووری بازرگانی مێرسین

توركیا / سەردانی شاندی ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ ژووری بازرگانی مێرسین




2020-01-06 13:10:57


رێكەوتی ١٨/١٢/٢٠١٩ شاندی ئابووری هەرێمی كوردستان سەردانی ژووری بازرگانی وپیشەسازی مێرسینیان كرد و لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی مێرسین كۆبونەوە لەسەرەتای دیدارەكەدا سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی مێرسین ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرینگی ئەنجام دانی ئەو جۆرە دیدارانە كرد دواتر ئایدن معروف وەزیری هەرێم ووتەیەكی پێشكەش كرد و ئینجا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر ووتەیەكی پێشكەش كرد دواتر دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد ، شایەنی باسە لە دیدارەكەدا ئەیاد حسن جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ملا مجید سورچی و سۆران ئەبوبكر جێگرانی سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی دهۆك ئامادەبوون.