حكومەتی چین هۆشداری بە به‌كۆمپانیای ئەپڵ ده‌دات تاكو نەوەی نوێی مۆبایلە هۆشمەندەكانی رابگرێت و چیتر نەیفرۆشێت

حكومەتی چین هۆشداری بە به‌كۆمپانیای ئەپڵ ده‌دات تاكو نەوەی نوێی مۆبایلە هۆشمەندەكانی رابگرێت و چیتر نەیفرۆشێت




2019-12-01 16:49:15


به‌ پێی هه‌والێكی ئاژانسی رۆۆیته‌رز، حكومەتی چین هۆشداریدا بە كۆمپانیای ئەپڵ تاكو نەوەی نوێی مۆبایلە هۆشمەندەكانی رابگرێت و چیتر نەیفرۆشێت.

 كۆمپانیایەكی چینی (چەنزینی بایلی) داوای لە حكومەتی ووڵاتەكەی كردووە ڕێگری بكات لەكۆمپانیای ئەپڵ تاكو چیتر ڕێگە نەدات مۆبایلەكانی ئایفۆن شەش و ئایفۆن شەش گەورە بفرۆشرێن، چونكە لەشێوازی دروستكردنەكەیاندا پێشێلكاری كراوە.

 ئەو كۆمپانیا چینییە راشیگەیاندووە، نەخشەكانی ئایفۆن شەش و شەش پڵەس نزیكن لەو نەخشانەی كە ئەوان لەسەر مۆبایلەكانی (سی سه‌د و ده‌) كێشاویانە. جێگەی باسكردنە ئێستا نزیكە بڕیارەكە لەشاری پەكین بخرێتە بواری جێبەجێكردن و دواتریش چەند ناوچەیەكی دیكەش بگرێتەوە. ئەمەو جموجۆڵەكانی حكومەتی چین لەهەمبەر كۆمپانیای ئەپڵ نیگەرانی ئەو كۆمپانیایەی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونكە ئەوان پێیان وایە دوای ئەمریكا، چین پڕفرۆشترین بازاڕیانە لەجیهاندا.