سەرەڕای ئەوەش ئەو کەسانەی کە رەخنە لە حکومەتی بەریتانیا دەگرن دەڵێن، حکومەت 10 ساڵ کاتی هەبووە ئەم کێشەیە چارەسەربکات و کەس دڵخۆش نییە بەو بیانووانە کە دەیهێننەوە.
" />2019-11-27 17:25:21
رێکخراوی تراسێل تراست کە 2 لەسەر 3ـێی بانکەکانی خۆراک لە بەریتانیا بەڕیوەدەبات، رایگەیاند لە شەش مانگی رابردوودا بەهۆی کێشەکانی پەیوەست بە بیمە و خانەنشینی و بێکاری، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە روویان لە بانکەکانی خۆراک کردووە زیادیانکردووە.
ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە لە نێوان مانگی چوار تاوەکو نۆی ئەمساڵ، 823 هەزار ژەمی خواردنی دابەشکردووە بەسەر ئەو کەسانەی کە لەبەر هەژاری داوای خۆراکیان کردووە. ئەم ژمارەیە بەرێژەی سەدا 23 زیاترە لە ساڵی رابردوو.
بەپێی رێکخراوی تراسێل تراست ئەمە خێراترین بەرزبوونەوەیە لە ژمارەی هەژاران لە بەریتانیادا.
بەپێی راپرسییەکانی ئەو رێکخراوە، سەدا 36 ی ئەو کەسانەی کە داوای خۆراکی ئامادەیان کردووە هۆکارەکەیان بۆ مووچەی کەم گەڕاندووەتەوە. سەدا 18 ش رایانگەیاندووە دواکەوتنی مووچەکانیان هۆکاربووە بۆ ئەوەی داوای خۆراکی ئامادە بکەن. سەدا 16 ی ئەو کەسانەش گۆڕانکاری لە دەرماڵەکانیان وەک هۆکار دەستنیشانکردووە.
راپۆرتی هەژاری رێکخراوی تراسێل تراست ئاشکرای دەکات لە هەر 50 خێزانی بەریتانی یەکێکیان کەڵکی لە خۆراکی ئامادەی رێکخراوەکە وەرگرتووە. بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەژاری یەک مانگ پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بەریتانیا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی پرسی هەژاری ببێتە پرسێکی گرینگ لە کەمپەینی هەڵبژاردن.
بەرپرسانی حکومەتی بەریتانیا ئامادە نین دان بەوە بنێن کە سیاسەتەکانی حکومەت پەیوەست بە خانەنشینی و دەرماڵەی فەرمانبەران پەیوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ رێژەی هەژاری لە بەریتانیا هەیە.
پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆ بەریتانیا رەتیکردەوە کە هەژاری هەڵەی حکومەت بێت و دەڵێت: "راپۆرتەکانی پەیوەست بە هەژاری جێگەی بایەخە، بەڵام هەموو کەسێک لێی بەرپرسیارە نەک حکومەت بەتانیا."
سەرەڕای ئەوەش ئەو کەسانەی کە رەخنە لە حکومەتی بەریتانیا دەگرن دەڵێن، حکومەت 10 ساڵ کاتی هەبووە ئەم کێشەیە چارەسەربکات و کەس دڵخۆش نییە بەو بیانووانە کە دەیهێننەوە.