خستنەرووی پەرتووكێك

خستنەرووی پەرتووكێك




2019-11-24 17:16:02


رۆژى 20/11/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان مه‌راسيمێك بۆ ناساندنى كتێبه‌ نوێكه‌ى فه‌تحى موده‌ريس كه‌ به‌ هاوكارى ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر به‌ چاپ گه‌ياندراوه‌ سازكرا.
‎له‌ سه‌ره‌تاى مه‌راسيمه‌كه‌ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد باسي له‌ چالاكيه‌كانى ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر كرد له‌ گشت بواره‌كان.
‎دكتۆر دارا جەلیل خەیات وتى به‌ گوێره‌ى توانا، هه‌وڵمانداوه‌ جگه‌ له‌ پشتگيرى كه‌رتى ئابوورى و بازرگانى، فراوان كردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانيه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان، هاوكارى و يارمه‌تى نوسه‌رانمان داوه‌ له‌ به‌ چاپ گه‌ياندنى كتێبه‌كانيان، چه‌ندين كۆڕ و كۆنفڕانسمان له‌ ماوه‌ى رابردوو ئه‌نجام داوه‌ و به‌رده‌وامين.
‎وتيشى ئێمه‌ هه‌ميشه‌ ده‌رگامان واڵايه‌ بۆ خزمه‌تكردنى هه‌ر لايه‌نێك له‌ هه‌ر بوارێك بێت كه‌ خزمه‌ت بگه‌يه‌نێت به‌ كوردستان.
دوتر فتحی مدرس ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی ناوەڕۆكی پەرتوكەكەی كرد و سوپاسی دكتۆر دارا جەلیل خەیات و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كرد بۆ هاوكاری كردنیان .