2019-10-16 15:56:17
رۆژى 2/10/2019 دیدارێكى بازرگانی له نێوان شاندی بازرگانانی فەرەنسا و بازرگانانی هەرێمی كوردستان ساز كرا.
به ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، ئۆليڤيێ ديکوتينيێ كونسوڵى گشتى وڵاتى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، ژماره‌يه‌ك له بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى وڵاتى فه‌ڕه‌نسا و هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ديداره سازكرا.
لەسەرەتادا د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد، دواى به‌خێرهێنان رايگه‌ياند: وڵاتى فه‌ڕه‌نسا يه‌كێكه له وڵاته ئابوورييه به‌هێزه‌كانى جيهان، هه‌ميشه هه‌وڵمانداوه په‌يوه‌ندييه بازرگانيهكانمان به هێز بكه‌ين، هخيوا خوازين وڵاتى فه‌ڕه‌نسا هاوكار و هه‌ماهه‌نگمان بن له پێشخستنى گشت كه‌رته‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
دواتر ئۆليڤيێ ديکوتينيێ كونسلی گشتی فەرەنسا لە هەولێر وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە پتەوكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا و سوپاسی سەرۆكی ژوورى كرد بۆ ئەم دیدارە، دواتر دیداری دوو بە دوو لە نێوان بازرگانانی فەرەنسا و هەرێمی