2019-10-16 15:19:47
رێكەوتی 14/10/2019
بە ئامادەبوونی دكتۆر فواد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و قوباد تالەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسی هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەستی پێكرد كه له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان و زانكۆى كوردستان -هه‌ولێر- رێكخرابو،
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان به‌شدارى كرد له په‌نێلى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبەت.
سه‌رۆكى یەكێتی ژوورەكان له‌م په‌نێله تيشكى خسته سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى جياواز:
- سه‌ردانى شانده بازرگانيه‌كانى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان هۆيه‌كه بۆ به‌هێزبوونى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان.
- يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى هه‌رێم ياداشتێكى لێكگه‌يشتنى له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى ئه‌مريكى واژوو كردوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مريكا بۆ كاركردن له هه‌رێمى كوردستان.
- ژووره‌كانى هه‌رێم گرنگى به گشت كه‌رته‌كان داوه، به تايبه‌ت كه‌رتى كشتوكاڵ
- په‌يوه‌ندى ژووره‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى عێراق، وڵاتانى عه‌ره‌بى، ناوچه‌كه و جيهان په‌يوه‌ندييه‌كى باشى هه‌يه، هه‌روه‌ها رۆڵى گرنگمان هه‌يه له رێكخستنى پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كان.
- زۆربه‌ى ياساكانى تايبه‌ت به بازرگانى و كه‌رتى تايبه‌ت كۆنن و مه‌ركه‌زين هيوادارين له په‌رله‌مان هه‌مواربكرێنه‌وه.
- ئه‌گه‌ر په‌ره به كه‌رته‌كانى تايبه‌ت بدرێت بارى حكومه‌ت سوك ده‌بێت و هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانى زانكۆ و گه‌نجه‌كان ده‌ڕه‌خسێت، شایەنی باسە ژماریەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژوورەكانی بازرگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئامادە بوون.