دیداری كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌گه‌ل سه‌رۆكی یه‌كیتی ژووره‌كان

دیداری كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌گه‌ل سه‌رۆكی یه‌كیتی ژووره‌كان




2021-12-01 07:09:29


رۆژى 24/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یه‌كیتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ریمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرانى سه‌رۆكى ژووری بازرگانی هه‌ولیر ، سالار جه‌لال قادر و كه‌مال عه‌زيز حوسێن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژووری بازرگانی هه‌ولیر پێشوازييان كرد له‌ سوبهاش چاندرا کاین كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر. پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان و ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى هيند به‌شێك بوو له‌ ديداره‌كه‌. ئامانجى سه‌ردانى كونسوڵى گشتى هيندستان دوو ته‌وه‌رى سه‌ركى بوو. يه‌كه‌م: داوه‌تنامه‌يه‌كيان پێشكه‌ش كرد به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ پێشانگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هيندستان. دووه‌م: شاندى ميوان داوايان كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك رێكبخرێت له‌ نێوان ستافى كونسوڵخانه‌ى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر و ئه‌و كۆمپانيا و بازرگانانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندى بازرگانييان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى هيندستان بۆ ئاگاداربوون له‌ نزيكه‌وه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه‌ هه‌يانه‌ به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنيان. له‌ كۆتايش دا سه‌رۆكى یه‌كیتی ژووره‌كان دواى به‌خێرهێنان سوپاسى كردن بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ و ئاماده‌يى نيشاندا بۆ رێكخستنى ئه‌م ديداره‌ و هه‌ر ديدارێك كه‌ خزمه‌ت به‌ بازرگانان و هه‌رێمى كوردستان بكات.