سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان بەشداری كۆربەندی بازرگانی نێوان نەمسا و هەرێمی كوردستانی كرد

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان بەشداری كۆربەندی بازرگانی نێوان نەمسا و هەرێمی كوردستانی كرد




2021-11-02 13:54:03


رۆژی 21/9/2021 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشدار بوو لە كۆربەندی ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و بازرگانانی وڵاتی نەمسا . لەو كۆربەندەدا ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی وڵاتی نەمسا هاتبوونە شاری هەولێر و لەگەڵ بازرگانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە . لە كۆربەندەكەدا كە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و جێَگری فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە بازرگانانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بازرگانانی وڵاتی نەمسا بەشداربوون . د. دارا جەلیل خەیات وتەیەكی پێشكەشكرد و تیایدا وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان ئاماژەی بە كاروچالاكیەكانی ژوورەكانی بازرگانی كرد و گوتی ئێمە پەیوەندیەكی پتەومان لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی جیهان هەیە و هیوادارین بتوانین لەگەڵ نەمساش پەیوەندیەكانمان زیاتر بەرە و پێشەوە ببەین . هەروەها ئاماژەی بە رەوشی ئارامی هەرێمی كوردستان كرد كە چەندە لەبارە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ ئەوەی بێن لە هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر وەبەرهێنان بكەن . هەر لە كۆربەندەكەدا ئاماژەی بەوەكرد یاساكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان زۆر لە بارە بۆ ئەوەی وەبەرهێنی بیانی بێن لێرە كار بكەن . دواتر لە كۆتای وتەكانیدا گوتی ئێمە ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەكین .