دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و كونسوڵی نوێی ئوردن لە هەولێر

دیداری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و كونسوڵی نوێی ئوردن لە هەولێر




2021-11-02 13:53:15


رێكەوتی 21/9/2021 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێشوازیكرد لە كونسوڵی ئوردن لە شاری هەولێر . لە دیدارێكدا كە سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەبوو ، وێرای بەخێرهێنان د. دارا جەلیل خەیات باسی لە رەوشی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر و وڵاتانی جیهان بە گشتی و وڵاتی ئوردن بە تایبەتی كرد . ئاماژەی بەوەشكرد زۆر گرنگە شاندێكی بازرگانی وڵاتی ئوردن سەردانی شاری هەولێر بكەن و دیدارێكی بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر ئەنجام بدەن . هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد زۆر گرنگە كە بە هەمان شێوەش بازرگانانی هەرێمی كوردستانیش بەشداربن لە كاروچالاكیەكانی وڵاتی ئوردن . لە بەرامبەردا كونسوڵی ئوردن لە هەولێر ئاماژەی بە كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان و كرد و گوتی دەمانەوێت بەشداربین لە رەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و وەبەرهێنان لە زۆرێك لە سێكتەرەكان بكەین . هەروەها ئامادەیی كونسوڵخانەی ئوردنی بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەك نیشاندا . لەبەرامبەردا هەردوولا دووپاتیان لە پتەوكردنی پەیوەندیەكان لە بواری بازرگانی و پیشەسازی نێوانیان كردەوە . هەر لە دیدارەكەدا سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر باسی لە گرنگی سەردانی نێوان هەردوولا كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكان .