پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ خۆراک و پاکەتکردن و کشتوکاڵ کرایەوە.

پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ خۆراک و پاکەتکردن و کشتوکاڵ کرایەوە.




2019-11-24 09:58:38


رێكەوتی ٢٠/١١/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشداری كرد لە كردنەوەی پێشانگای بازرگانی و نێودەوڵەتی بۆ خۆراك و پاكەتكردن و كشتوكاڵی كە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر فەرسەت سۆفی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمال موسلیم، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئایدن مەعرووف، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان محەمەد شوکری و کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هاکان کاراچای كرایەوە
لە پێشانگاکەدا ١٥٠ کۆمپانیا بەشدارن کە
ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و، تیایدا ھەریەک لە کۆمپانیاکانی وڵاتانی، عێراق، تورکیا، رووسیا، ھۆڵەندا، مۆڵدۆڤیا، ئیتاڵیا، ئێران، میسر، بەلجیکا، ئازەربایجان و جەزائیر بەشدارن.