ئه‌م زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌واوی ناوی كۆمپانیاكان نیه به‌ڕێژه‌ی ١٠٠%، به‌شێكی تریشی ماوه داخل بكرێت ، بۆیه مه‌رج نیه كه ناوێك لێره نه‌دۆزرایه‌وه مانای ئه‌وه بێت كه تۆمار نه‌كراوه..
پرۆسه‌ى تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی بریتیه له خزمه‌تگوزاری تۆماركردنی كۆمپانیاكان به شیوه‌ى یه‌ك په‌نجه‌ره كه هه‌ر تاكێك ده‌توانێت داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ناوی كۆمپانیا یان داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ تۆماركردنی كۆمپانیاى خۆمالی یان تۆماركردنی لقی كۆمپانیایه‌كى بیانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان..
بۆ پێشكهشكردتی داواكاری له چوارچێوه‌ى خزمه‌تگوزارى یه‌ك په‌نجه‌ره‌دا، پێویسته سه‌ره‌تا به‌كارهێنه‌ره‌كه خۆی تۆماركردبێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنى كۆمپانیاكان. كرده‌ی خۆ تۆماركردنه‌كه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسانه كه پێویسته ئه‌نجام بدرێت له ڕێگه‌ی تۆماركردن له‌و لینكه‌ى سه‌ره‌وه بۆ به‌ده‌ستخستنی یوسه‌ر و پاسوێرد كه پێویسته بۆ چونه‌ژووره‌وه بۆ خزمه‌تگوزاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كه..
دواى كلیك كردن كردنه‌وه‌ى لینكی تۆمار بكه داواكار داواى لێ كه ده‌كرێت فۆرمی به‌كارهێنه‌ر پڕبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ئیمێلێكی ئه‌لیكترۆنی دروست به‌كاربهێنیت كه دواتر ئه‌م ئیمێڵه ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی سه‌ره‌كی له نێوان به‌كارهێنه‌ر و خزمه‌تگوزاریه‌كه تا كۆتایی..
له كاتی پێشكه‌شكردنی داواكارى به سه‌ركه‌وتوویی، داواكار نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پێ ده‌گات له سیسته‌مه‌كه‌وه كه ژماره‌ی تایبه‌تی مامه‌ڵه‌كه‌ی (UTN) تێدایه كه له زیاتر له پاسوێردێك ده‌چێت و به‌كاردێت بۆ چونه‌ژووره‌وه بۆ هه‌موو خزمه‌تگوزاریه ئه‌لیكترۆنیه به‌رده‌سته‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌و پێگه‌یوه..