سەردانی دیوانی پارێزگای دیاربکر

سەردانی دیوانی پارێزگای دیاربکر




2022-04-07 15:21:33


رێکەوتی 24/3/2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای دیاربکریان کرد و لەلایان مونیر کڕاڵ ئۆغڵۆ والی دیاربکر پێشوازیان لێکرا لە دیدارەکەدا باسیان لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و دیاربکر کرد، شایەنی باسە لە دیدارەکەدا ئەیاد حسن سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوورەکانی هەولێر و سڵێمانی و دهۆک ئامادە بوون