دیاربکر/ پیشانگای میزۆپۆتامیا بۆ گەشت و گوزار کرایەوە

دیاربکر/ پیشانگای میزۆپۆتامیا بۆ گەشت و گوزار کرایەوە




2022-04-07 09:18:48


رێکەوتی 24/3/2022 لە شاری دیاربکر پێشانگای نێودەوڵەتی میزۆپۆتامیا بۆ گەشت و گوزار بە ئامادەبوونی دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری دیاربکر و وەزیری گەشت و گوزاری تورکیا و مەمەد کایا سەرۆکی ژووری بازرگانی دیاربکر و ئەیاد حسن سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوورەکانی بازرگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کرایەوە، مەمەد کایا لە ووتەیەکی دا بەخێرهاتنی پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان کرد دواتر ئومێدخۆشناو پارێزگاری هەولێر ووتەیەکی بە زمانی کوردی پێشکەش کرد و تیایدا داوای کرد کە هێلی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربکر بکرێتەوە بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیە ئابووری و گەشتیاریەکانی نێوان هەردولا، ئینجا بەشەکانی پیشانگاکەیان بەسەر کردەوە.