هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ پێشخستنى پیشه‌سازى 

هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ پێشخستنى پیشه‌سازى 




2022-02-03 09:22:14


ئه‌سكه‌نده‌ر محمد 
كه‌ باس له‌ گه‌شه‌ى ئابوورى هه‌ر ولاتێك ده‌كرێت راسته‌وخۆ سه‌یرى كه‌رتى پیشه‌سازى ئه‌و وولاته‌ ده‌كرێت  چونكه‌ گه‌شه‌كردنى پیشه‌سازى داینه‌مۆى بوژانه‌وه‌ى چه‌ندین سێكته‌رى تره‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رێژه‌ى بێكارى كه‌مترده‌كاته‌وه‌ دواتر له‌ده‌ستى كاره‌وه‌ خه‌ڵكانى خاوه‌ن ئه‌زموون دروست ده‌كات كه‌ دواتر  قۆناغه‌كانى پێشكه‌وتنى به‌رهه‌م سه‌رهه‌ڵده‌دات ، كه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌دا بازار بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆیى و كالاى خاوى ناوخۆ په‌یدا ده‌بێت كه‌ له‌ ئه‌نجام دا چه‌ندین سێكته‌رى تر ده‌بوژێنه‌وه‌ ، نزیكترین شێواز بۆ گرینگى دان به‌ سێكته‌رى پیشه‌سازى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت به‌ دوو ئاراسته‌ هه‌نگاو بنێت  ئه‌ویش به‌ ده‌ستپێكردن له‌ پیشه‌سازى خۆراكى كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا له‌ چه‌ندین ره‌هه‌ندى جیاواز كاریگه‌ر ده‌بێت ئه‌وانیش به‌بازار خستنى به‌رهه‌مى كشتوكاڵى و ده‌ربازبوونى به‌رهه‌مى جوتیاران له‌ هه‌رزان فرۆشى و له‌ناوچون و هاندانى جوتیاران بۆ زیاد كردنى به‌رهه‌م و پاراستنى ئاسایشى خۆراكیه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كان  له‌ ئاراسته‌ى دووه‌م دا پالپشتى كردن له‌ پرۆژه‌ى بچوك و كارى ده‌ستى و هاندانى كه‌سانى خاوه‌ن به‌هره‌ له‌ ماڵ  كه‌ له‌ چه‌ندین وولات ئه‌م ئه‌زموونه‌ هه‌یه‌ كه‌ خێزانه‌كان بابه‌تى جۆراوجۆر بۆ كارگه‌ گه‌وره‌و مام ناوه‌ندیه‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ تێچوێكى هه‌رزان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى خه‌رجى كاره‌با و ئاو خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌زموونى وولاتان و مێژوورى سه‌رهه‌ڵدانى پیشه‌سازى پێمان ده‌ڵێت كه‌ ده‌ست پێكردنى  پیشه‌سازى له‌ كارگه‌یه‌كى بچوكه‌وه‌ بوه‌ دواتر گه‌شه‌ى كردوه‌ بوه‌ به‌ براندێكى جیهانى بۆیه‌ پێویسته‌ تیشك بخرێته‌ سه‌ر گه‌شه‌ى پیشه‌سازى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانى داهاتومان له‌ وێستگه‌یه‌كى پێشكه‌وتووتر ده‌ست به‌ كارى زیاد كردنى به‌رهه‌م و پێشخستنى تواناكانیان بده‌ن و كۆتایى بێت به‌ بیركردنه‌وه‌ى چاوه‌روانى مووچه‌ و ببن به‌ خاوه‌نى پرۆژه‌و دیدگاى خۆیان له‌ ژیاندا و كۆمه‌ڵگا له‌ قۆناغى به‌كار به‌ر ببێت به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كى به‌رهه‌م هێن ئه‌ویش له‌ بچوكترین خانه‌ى كۆمه‌ڵگا ده‌ست پێده‌كات كه‌ خێزانه‌ .