کارتی دڵنیایی ( Credit card )

کارتی دڵنیایی ( Credit card )




2022-02-03 13:00:37


      
بریتیە لە کارتێک کە لەدەزکا داراییەکانەوە دەردەچێت بەتایبەتیش لەبانکەکان، کەخاوەن کارت دەتوانێ پارە بەدەست بخا . زۆبەی جار ئەم کارتە لەکاروباری کڕین و فرۆشتنی پێداویستی و بەدەست خستنی دارایی کورت مەودا بەکار دێ، وەبەوە ناسراوە کە کارتێکە سرووشتی پلاستیکی هەیە، لە کاری کڕیاری جۆراوجۆرو بەدەست خستنی خزمەگوزاری کۆمپانیاکان سوودی لێ وەردەگیرێ . سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم کارتە بەپارە دەناسراو لە هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕییەکی بازرگانی تایبەت بەخۆیان بە کاریان دەهێنا، ساڵی ١٩١٤ ز لەگەڵ چالاک بوونی بانکەکان لە ئەمریکا بە هەماهەنگی میوانخانەکان پشتیان بە کارتی تایبەت دەبەست لەکاروبارەکانیان لەگەڵ کڕیارەکانیان لە پێدانی ئەو بڕە پارە یەی لەسەریانە .بە ئامانجی کورت کردنەوەی کاتە درێژەکانی پرۆسەی پارەدان .سەرەڕای پابەند بوون بە پشت بەستن بە ماوەی دیاریکراو لە پێدانی شایستە داراییەکانیان .دواتر هەندێک لە بازرگانەکان خواستیان لەسەر دروست کردنی ئەم جۆرە کارتە خستەڕوو ،کەتاکو جەنگی دووەمی جیھانی کار بەم کارتەکرا .بەڵام بە ھۆی سنوور دارکردنی هەناردە لەلایەن حکومەتی ئەمریکا لەسەر کەرەستە کانی دڵنیایی،کارتەکان کەم بوونەوە.
دوای کۆتا هاتنی جەنگ جارێکی تر کارتەکان گەڕانەوە کارپێکردن و بەشێوەیەکی خێرا بڵاو بوونەوە کەلە شەمەندەفەر وفڕۆکە خانەکان بەکاردەهێنران .
ساڵی ١٩٤٩ چەندین جۆرکارت پەیدابوو بەهەماهەنگی و پاڵپشتی نێوەندگیری بازرگانی نێوان کۆمپانیاکان و خاوەن کارتەکان ،خاوەن کۆمپانیاکانی ئەو کارتانە قازانجێکی زۆری داراییان بەدەست خست وەک بەشێک لەبڕی ئەوپارەیەی کە لەسەر کڕیارەکانی شوێنە بازرگانیەکان دەیسەپاند،وەک بازرگان و چێشتخانەکان .
ساڵی ١٩٥١ کارتی دڵنیایی بووە مایەی متمانە و باوەڕ پێکراو وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی لە کاروباری خەرجیەکان .
بانکی فرانکلین لە نیویۆرک یەکەمین بانک بوو ئەم کارتەی داهێنا و دواتر بەپێی تێپەڕبوونی کات چەندین بانکی تریش چاپیان کرد.
ساڵی ١٩٥٩ یەک لەبانکە دیارو ناودارەکانی ئەمریکا کارتی دڵنیایی چاپ کردو بە جۆرێک جەختی لە بەرەو پێشەوە بردنی کرد،وەک دەزگایەکی تایبەت و سەربەخۆ لە بانکی جیاکردەوە .
دواتر بانکەکانی تریش خواستی دروستکردنی کارتی لەوجۆرەیان هەبوو. ئەوەبوو ساڵی ١٩٧٧ هەموو بانکەکان ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوێک کۆیان بکاتەوە بەمەبەستی دروستکردنی کارتێک کە ناوی سەرجەم بانکەکانی تێدابێ، ڕێکخراوەکە بەناوی ڕێکخراوی فیزا ناسراو بوو.
کارتی دڵنیایی قازانجی زۆری هەبوو بۆ بازرگانان و خاوەن کارت و بانک وەک: دەستکەوتی تایبەت بە بازرگانان بۆنموونە:
-    دیاریکردنی ئاستی تێکڕای فرۆشتن لەسەر کارت .
-    دابینکردنی ئارامی و پارێزگاری لە سامانی بازرگان لە بەفیڕۆچوون و دزی،کە پێویستی نەدەکرد پارەیەکی زۆر لەگەڵ خۆی هەڵبگرێ .
-    ئاسانکاری پارەدان بە بەکارھێنانی هەر جۆرێک لەپارە ،کارتە ئەو تایبەتمەندییەی تێدابوو کڕیار بەچ جۆرە پارەیەک بکڕێ .
-    بەدەست خستنی پارە بەقەرز لە بانکەکان .
-    هەبوونی چەندین داشکانی سەر بەروبوومە تایبەتەکان لەشوێنە بازرگانیە دیاریکراوەکان .
-    دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری بۆ کڕیاران لە هەرکات و شوێنێک .
-    قازانجی تایبەت لەبانک : ئەمەش چەند شتێک دەگرێتەوە وەک :
+ کاربەرنامەی کرێ لەسەر کڕیاران بەرامبەر دەستەبەرکردنی کارت یان ئاڵوگۆڕکردنی، بەهۆی بزر کردن یان خراپ بوون یان نوێ کردنەوە .
+ سەپاندنی سزای دواخستن، لەکاتی دواخستنی دانەوەی قەرزەکانی سەری.
+ بەدەست خستنی داهات بەرامبەر بەکارھێنانی کارت لەکاتی ڕاکێشانی پارە جۆراوجۆرەکانی ناو کارت، بەتایبەتی لەکاتەکانی گەشت کردن بۆ دەرەوەی وڵات .
جۆرەکانی کارتی دڵنیایی:
چەند جۆرێک کارتی دڵنیایی هەن، هەریەکەیان سروشتی بەکار ھێنانی خۆی هەیە وجیاوازە گرنگترینیان :

-    کارتی داشکانی خێرا ( Debit card ) :
ئەوانەی سەرمایەی داراییان لە ژمێرەی هەمان ئەو بانکانە هەیەکەکارتەکەی لێ دەرچووە چەندین خزمەتگوزاری و بەرهەمی جۆراوجۆر دەداتە خاوەن کارت و دەتوانێ راستەوخۆ پارەی نەختینە ڕابکێشێت و داشکان بۆ ڕاکێشانی پارە کەی یاخود کڕیارانی دەکات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە هاوسەنگی ژمێریاری بانک لە ڕێگەی بەکارھێنانی یەک لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی پارەدانی سەر بە هەمان بانکی تایبەت بەکارتەکە، خاوەن کارت دەتوانێ پارەی کڕینی پێداویستییەکانی بدات بەپێی ئەو ڕەسیدەی لەبانک هەیەتی، ئەم جۆرە کارتە لەووڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا زۆرەو کاری پێ دەکرێت، لەپرۆسەی بانکیدا لەناوخۆی ووڵات پشتی پێ دەبەسترێ، بەڵام ناتوانرێ بەم کارتە پارە قەرز بکرێ بەهۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمێرەی بانکی تایبەت بە کارتەوە بەستراوە .

-    کارتی دڵنیایی ئاسایی ( Charge Card ) :
ئەمەش بەکارتی داشکانی ڕاستەوخۆ ناسراوە،خاوەن کارت دەتوانێ پارە قەرز بکات لەبانک بەئاستێکی سنووردار و بەپێی پۆلێنی کارتەکەو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، لەسەر خاوەن کارت پەیوەست دەکا تەواوی قەرزەکانی لەکاتی دیاریکراو دا بداتەوە، وەلەئەگەری دوا کەوتن زیادە دەچێتە سەر قەرزەکە ، بۆیە بەکارتی وەفا یاخود هەڵوەشاوەی داشکاندن ناسراوە، لەبەرئەوەی بەهای دانەوەی شایستە داراییەکانی تایبەت پێی پشت بە کاتی دیاریکراو دەبەستێ .

-    کارتی دڵنیایی نوێکردنەوە ( Credit Card With Revolving Credit ) :
ئەم کارتە بە کارتی دڵنیایی قەرز ناسراوە، کەخاوەنەکەی دەتوانێ بەروبووم بەدەست بخا وپارە ڕابکێشێت لەڕێگەی ئامێرەکانی پارە گۆڕینەوە، وە دەتوانێ بەهای قیستە هەڵوەشاوەکان بدات لەبەهای کڕینەکان لەسەر سیستەمی قیستی سەر کارتەکە، بەربڵاوترین کارتە لە ووڵاتە پێشکەوتووە ئابووریەکاندا، جیاوازە لە کارتەکانی دڵنیایی تر،چونکە بانک پابەندە بە پێدانی بڕی پارەی دیاریکراو بە خاوەن کارت بەپێی ڕێککەوتنی پێشوەختە لە زیادە خستنەسەر .