سەردانی شاندی ئابووری بۆ پێشانگای دوبەی ئیکسپۆ

سەردانی شاندی ئابووری بۆ پێشانگای دوبەی ئیکسپۆ




2021-12-01 06:55:38


رێکەوتی 21/11/2021 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری دکتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەردانی بەشی عێراقیان کرد لە پیشانگای نێودەوڵەتی دوبەی ئیکسپۆ و لەلایان مزەفەر جبوری باڵیۆزی عێراق لە ئیماڕات پێشوازی لێکراو بەشەکان و کۆمپانیا عێراقیەکانیان بەسەر کردەوە و گفتوگۆیان لەگەل بەشدار بووان کرد شایەنی باسە مستەفا محمد ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری یەکێتی ژوورەکان و فیدالدین گەردی و صدرالدین کمال و سالار فاتەکە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی هەولێر و شڤان عبدالرحمن ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورەکان و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی یەکێتی ژوورەکان یاوەری شاندەکەبوون