سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد

سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد




2021-11-14 08:24:49


رۆژى 8/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد. ، گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان. یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وتى: كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كى هه‌يه‌ وه‌ پشتگيرى ته‌واوى په‌ره‌پێدانى بازرگانى ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ گشت سێكته‌ره‌كان، ده‌توانين كۆمپانياكانمان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌ گشت پرۆژه‌كان. مەهدی سەفەری رايگه‌ياند: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌ به‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران بده‌ين، خزمه‌تگوزارييه‌كان زياد بكه‌ين، ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌م مه‌رزه‌ زياتر بكه‌ين بكرێت به‌ 24 كاتژمێر، وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌ردوولاش له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ سنووريه‌ وه‌به‌رهێنانى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن. له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور پشتگيرى وته‌كانى ناوبراوى كرد رايگه‌ياند: ئێمه‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوودا ديدارێكى بازرگانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سازده‌كه‌ين، هه‌وڵ ده‌ده‌ين ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه‌ بوونه‌ته‌ كێشه‌ بۆ بازرگانان له‌م ده‌روازه‌يه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ين، هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌مان دايه‌ ديدارێكى بازرگانيش له‌گه‌ڵ بازرگانانى هه‌موو عێراق سازبكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ده‌روازه‌يه‌ كاڵاكان بهێننه‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان